Ads (728x90)

ڤیستیڤاڵێکی جیهانی بۆ ناساندنی پێغەمبەری ئازیز لە بەڕازیل
پەرلەمانی بەڕازیلی لە ڕۆژی ١٦ - ٥ - ٢٠١٥، دانیشتنێکی ڕەسمی لە ویلایەتی "ساوپاولۆ" گرێدا، ئەوەش وەکو ڕێزلێنان لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام و وەڵامدانەوەیەک بۆ پڕۆژە یاسای ژمارە (13.762) کە لە بەرواری ١٢ - ١٠ - ٢٠٠٩ـدا دەرچووە.

لە ناوەڕۆکی پڕۆژە یاساکەدا هاتووە، ڕۆژی ١٢ـی مانگی مایۆی هەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ڕێزلێنان لە ئایینی پیرۆزی ئیسلام دادەنرێت.

لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا چەند ئایەتێک لە قوڕئانی پیرۆز خوێنرایەوە، وێڕای پێشکەشکردنی چەندین وتار و ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە کەسایەتی موسڵمان و ناموسڵمان.

ڤیستیڤاڵێکی جیهانی بۆ ناساندنی پێغەمبەری ئازیز لە بەڕازیل
هەروەکو یەکێتی دامەزراوە ئیسلامییەکان لە بەڕازیل هەڵسا بە ئەنجامدانی چەندین کار و چالاکی و پیشانگا بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ناساندنی پێغەمبەری ئازیز.

تێیاندا کتێب و بڵاوکراوەی ئایینی بە بێبەرامبەر لە شارە جیاجیاکانی بەڕازیل "ساوپاولۆ، ڕیۆ دی جانیرۆ، سیرجیبی، بیلوروزونتی" دابەشکران.

جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ژمارەی موسڵمانان لە وڵاتی بەڕازیل دەگاتە یەک ملیۆن و نیو موسڵمان، کە لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو دەبنەوە و لەلایەن ٨٠ دامەزراوە و سەنتەری ئیسلامی نوێنەرایەتی دەکرێن، هەروەکو لەو وڵاتەدا زیاتر لە ١٠٠ مزگەوت هەیە.

إرسال تعليق