پێش کۆتاییهاتنی خولی ئیسپانی "لالیگا" بە یەک هەفتە، کەمێک لەمەوبەر یانەی بەرشەلۆنە بە بردنەوەی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی (٠-١)، بە شێوەیەکی ڕەسمی بووە پاڵەوانی خولەکە.
بەم سەرکەوتنە گرنگە، یانە کەتەلۆنییەکە کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٩٣ خاڵ لە پلەی یەکەم لە خشتەی ڕیزبەندی خولی ئیسپانی "لالیگا" و، نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بۆ بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.
یانە کەتەلۆنییەکە بە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش یانەی ڕیال مەدریدی خاوەن پلەی دووەمەوە دێت، بەوەش جوداخوازەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ جاری ٢٣ لە مێژووی خۆیاندا نازناوی جامی خولی پلە یەکی ئیسپانیایان بەدەستهێنا.
تاکە گۆڵی یارییەکەش لە ڕێگەی یاریزانی ئەرجەنتینی "لیۆنێل میسی"ـەوە لە خولەکی ٦٥ تۆمارکرا.
شایەنی وتنە، یانەی بەرشەلۆنە گەیشتووەتە هەردوو یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ".

إرسال تعليق