Ads (728x90)

فوڵفسبۆرگ نازناوی جامی ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ستهێنا
له‌ یاری كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیادا، یانەی فوڵفسبۆرگ به‌ ئەنجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له‌ یانەی برۆسیا دۆرتمۆندی برده‌وه‌ و، بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆیدا ناوناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

یارییەكه‌ له‌سەر یاریگای "ئۆڵۆمپی" له‌شاری "به‌رلین"ـی پایتەختی ئەڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا هه‌ردوو یانه‌ ئەڵمانییەکە بۆ بردنەوەی نازناوەکە و بەدەستهێنانی جامێک لەو وەرزەدا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

له‌ گێمی یه‌كه‌مدا، یاریزانانی دۆرتمۆند ده‌ستپێشخه‌ریان كرد و له‌خوله‌كی 5ـدا گۆڵێكیان له‌ڕێگه‌ی "ئۆبامیانگ"ـه‌وه‌ تۆماركرد، به‌ڵام دواتر یانەی فوڵفسبۆرگ كۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ی كرد و سێ گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی له‌خوله‌كه‌كانی 22 و 33 و 38ـدا له‌ ڕێگەی یاریزانان "لویس گۆستاڤۆ" و "كیڤن دی برین" و "باس دۆست"ـه‌وه‌ تۆماركرد و به‌و ئەنجامەش كۆتاییان بەو گێمە هێنا.

له‌ گێمی دووه‌مدا، هه‌ردوو یانه‌ شکستیانهێنا لە تۆماركردنی گۆڵ، به‌وه‌ش یانەی فوڵفسبۆرگ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه و جامەکەی بەرز کردەوە.

بەو دەستکەوتەش، یانه‌ی فوڵفسبۆرگ بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژووی خۆیدا نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، "یۆرگن كلۆب"ـی راهێنه‌ری دۆرتمۆندیش به‌ يادەوەرییەکی ناخۆش و بە شێوەیەکی فه‌رمی ماڵئاوایی له‌یانه‌كه‌ی و هانده‌رانی كرد.

جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، لە وەرزی (2008/2009) یانەی فۆلفسبۆرگ توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی خولی ئەڵمانی "بۆندسلیگا" بەدەستبهێنێت.

إرسال تعليق