Ads (728x90)

"لویس سوارێز" لە "لیۆنێل میسی" و "نەیمار داسیلڤا" باشترە
ئەستێرەی ئۆروگوایی یانەی بەرشەلۆنە "لویس سوارێز"، نازناوی باشترین یاریزانی ئەمەریکای لاتینی لەسەر ئاستی خولی ئیسپانی "لالیگا" بۆ ئەو وەرزە بەدەستهێنا و، پێش هەریەکە لە هاوڕێکانی "لیۆنێل میسی" و "نەیمار داسیلڤا" کەوت.

"لویس سوارێز" لە گواستنەوەی هاوینەی ساڵی پار پەیوەندیکرد بەیانەی بەرشەلۆنەوە، بەڵام لەسەرەتای وەرزدا بەهۆی سزادانی لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی جیهان "فیفا"ـەوە نەیتوانی بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

لەگەڵ تەواو بونی ماوەی سزاکەشی لە ڕۆژی ٢٥ - ١٠ - ٢٠١٤، "لویس سوارێز" گەرایەوە بۆ ریزەکانی بەرشەلۆنە و جێگەی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی "لویس ئینرێکی" ڕاهێنەردا کردەوە و، لە زۆربەی یارییەکانی ئەم وەرزەشدا توانی رۆڵی گەورە ببینێت لە دەستکەوتەکانی یانە کەتەلۆنییەکە.

درەوشانەوەی "لویس سوارێز" لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە وایکرد ببێتە باشترین یاریزانی ئەمەریکای لاتینی لەسەر ئاستی خولی ئیسپانی "لالیگا" و، پێش هەریەکە لە هاوڕێکانی "لیۆنێل میسی" و "نەیمار داسیلڤا" بکەوێت.

شایەنی باسە، لە وەرزەکانی ڕابردوودا "لیۆنێل میسی" زۆرترین جار بووەتە باشترین یاریزانی کیشوەری ئەمەریکای لاتینی لەسەر ئاستی خولی ئیسپانیا و پێنج جار ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە.

إرسال تعليق