له یاری كۆتایی جامی فەڕەنسادا، یانەی پاریس سانجێرمان به گۆڵێکی بێبه‌رامبه‌ر له یانەی ئۆکسێری برده‌وه و، چوارەم نازناوی لەو وەرزەدا به‌ده‌ستهێنا.
یارییەکە له‌سەر یاریگای "دی فڕانس" به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا پاریسییەکان شکستیانهێنا بە یانەی ئۆکسێر و جامی فەڕەنسایان به‌رز کردەوە.
یاریزانی ئۆروگوایی یانە پاریسییەکە "ئیدینسۆن کاڤانی" ڕۆڵی گەورە و یەکلاییکەرەوەی بینی لە بەدەستهێنانی نازناوەکەدا، پاش ئەوەی توانی تاکە گۆڵی یارییەکە لە خولەکی ٦٤ـدا تۆمار بکات و یانەکەی بکاتە پاڵەوانی جامەکە.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانەی پاریس سانجێرمان بۆ جاری نۆیەم نازناوی جامی جامی فەڕەنسای به‌رز كرده‌وه، كه لە دوای نازناوی خولی فەڕەنسا "لیگاوەن و نازناوی جامی یەکێتی فەڕەنسی بۆ پیشەگەرەکان و جامی سوپەری فەڕەنسی لە دەستپێکی ئەو وەرزە، ئه‌مه چواره‌م نازناوه له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستیده‌هێنێت.
شایەنی باسە، ئەوە بۆ یەکەمینجارە یانەیەکی فەڕەنسی بتوانێت لە یەک وەرزدا چوار نازناو بەدەستبێنێت، پێشتر هیچ یانەیەکی دیکە نەیتووانیووە ئەو ڕیکۆردە تۆمار بکات، بەوەش یانەی پاریس سانجێرمان ڕیکۆردێکی گرنگی لە مێژووی ڕکابەرییەکانی فەڕەنسادا تۆمار کرد.

إرسال تعليق