Ads (728x90)

پزیشکە بەڕیتانییەکان: سەگ خاوەنەکەی تووشی نەخۆشی دەکات
زۆرێک لە زانایان و پزیشکە بەڕیتانییەکان هاوڕا و کۆکن لەسەر ئەوەی، کە بەخێوکردنی سەگ مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانی خاوەنەکەی دروستدەکات، وێڕای ئەوەی کە بە وەفاترین بوونەوەر دادەنرێت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ـی بەڕیتانی، زانایان و پزیشکە بەڕیتانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سەگ یارمەتیدەرە بۆ بڵاوبوونەوەی بەکتریای "سالمۆنیلا".

پێغەمبەری ئازیزمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" بەخێوکردنی سەگی لەناو ماڵاندا ڕەتکردووەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو پیسییە تایبەتەی هەیەتی، کاتێک مرۆڤ دەست لە دەم و چاوی سەگ بدات، بە تایبەت لووتی، ئەوەتا توێژینەوە زانستییەکان لەسەر سیاقی هەمان فەرموودەکەی پێغەمبەری ئازیزمان "دخ" دووپات لەوە دەکەنەوە کە سەگ دەبێتە هۆی تووشبوونی خاوەنەکەی بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان و نەخۆشی سیل.

دەقی فەرموودەکەی پێغەمبەر "دخ" بەمشێوەیەیە: "مَنِ اتَّخَذَ كَلْباً إِلاَّ كَلْبَ مَاشِيَةٍ أوْ صَيْدٍ أوْ زَرْعٍ انْتُقِصَ مِنْ أجْرِهِ كُلَّ يَوْمٍ قِيرَاطٌ"، واتا: هەر کەسێک هەڵبستێت بە ڕاگرتن و بەخێوکردنی سەگێک، بێجگە لە سەگی مەڕوماڵات یان سەگی ڕاوکردن یان سەگی کشتوکاڵ، ڕۆژانە بە ئەندازەیەکی گەورە لە چاکەکانی کەمدەکرێتەوە.

شایەنی وتنە، نەخۆشی سیل لە هەموو نەخۆشییەکی دیکە زیاتر سەگ دەبێتە هۆکاری تووشبوونی، تەنانەت زۆر بە بەهێزی دەچێتە ناو سییەکانەوە، لەولاشەوە زانایان دووپات لەوە دەکەنەوە کە زمانی سەگ چەندین ڤایرۆسی ترسناک هەڵدەگرێت و مەترسییەکەشیان بۆ سەر تەندروستی جەستەی مرۆڤ هاوشێوەی مەترسی ژەهراویبوونی خۆراکە.

ماوەتەوە بڵێین، کە سەرەڕای ئەو هەموو ڕاستیانەش، بەڵام ڕاگرتن و بەخێوکردنی سەگ بۆ خۆشی و وەکو ئارەزوو، بووەتە دیاردەیەکی گەورە لە وڵاتانی خۆرئاوا و ئەوروپا.

إرسال تعليق