بۆچوونەکان جیاوازن سەبارەت بەوەی کە ئاوی کانزایی (ئەوەی لەناو بوتڵدایە) باشترە یان ئاوی بۆڕی (ئەو ئاوەی بە بۆڕی و حەنەفی بەکاردەهێنرێت)؟!.
بە تایبەت کە باوەڕییەکی باو لەناو خەڵکدا هەیە، کە ئەو ئاوە کانزاییەی لەناو بوتڵەکاندایە باشترە لەو ئاوەی بەڕێگەی بۆڕی و حەنەفی دەگاتە دەست بەکارهێنەر.
دوای چەندین توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ورد، شارەزایان گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی، کە ئەو ئاوە کانزاییەی لەناو بوتڵە پلاستیکییەکاندایە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ئەو ئاوە سروشتییەی مرۆڤ بەڕێگەی بۆڕی و حەنەفی بەکاریدەهێنێت، بەڵام بەو مەرجەی بە شێوەیەکی باش و دوور لە میکرۆب و بەکتریاکانی گوێزەرەوەی نەخۆشییەکان بگاتە دەستی هاوڵاتیان.
بە گوێرەی پێگەی ئەلیکتڕۆنی "ڕیسیت"ـی ئەڵمانی، کە تایبەتمەندە بە ژینگە، لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاویکردووەتەوە، کە وردبینی ناکرێت لە بەکارهێنانی زاراوەکاندا، چونکە زۆربەی بوتڵەکانی ئاو، بە تایبەت ئەوانەی تامی تایبەتیانن هەیە وەکو لیمۆ و میوەکان، هەمان ئەو ئاوەن کە لە زەویدا دەردەهێنرێت و دەخرێتە ناو بوتڵەوە.
لەو خاڵانەشی شارەزایان تەرکیزیان خستووەتە سەر، پرسی دەوڵەمەندبوونی ئاوە کانزاییەکانە بە مادە کانزاییە گرنگەکان بۆ جەستەی مرۆڤ، لێرەشدا توێژەرەکان لە بوارەکانی خۆراکپێدان دووپات لەوە دەکەنەوە، کە جەستەی مرۆڤ بۆ دابینکردنی پێویستییە سەرەکییەکانی لە مادە کانزاییەکان، بە پلەی یەکەم سوود لە خۆراک وەردەگرێت نەوەکو ئاو.

إرسال تعليق