Ads (728x90)

ئەرسناڵ نازناوی پاڵەوانی جامی ئینگلتەڕای بەدەستهێنا
یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی یەکێک لە جوانترین یارییەکانی ئەو وەرزەی پێشکەشکرد، توانیشی پارێزگاری لە نازناوی جامی ئینگلتەڕا بۆ تۆپی پێ بکات، پاش ئەوەی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەستۆن ڤێلا بەدەستهێنا.

یارییەکە کەمێک لەمەوبەر کۆتاییپێهات، کە لەسەر یاریگای مێژوویی "وێمبڵی" بەڕێوەچوو، تێیدا یاریزانانی گانەرز نمایشێکی جوان و بەهێزیان پێشکەشکرد و، هەوادارانیان بەو دەستکەوتە گرنگە دڵخۆشکرد.

تۆپوەشێنەکانی لەندەن هەر لەسەرەتایی یارییەکەوە بە شێوازی هێرشبردن و بە پلانی ٤-٢-٣-١ یارییان دەکرد و، فشارێکی زۆریان خستە سەر ڕکابەرەکەیان، لە ئەنجامدا توانیان سەرکەونێکی گرنگ تۆمار بکەن و، بۆ جاری دووەم لەسەریەک جامەکەیان بردەوە.

گۆڵەکانیش هەریەک لە "تیۆ والکۆت" و "ئەلێکسیس سانچێز" و "مێرتساکەر" و "ئۆلیڤەر جیرۆد" لە خولەکەکانی "٤٠ و ٥٠ و ٦٢ و ٩٣" تۆماریانکرد و، ئەرسناڵیان کردە خاوەن ژمارەی پێوانەیی لە بەدەستهێنانی نازناوی جامی ئینگلتەرا بە ١٢ نازناو و، پێش یانەی مانچستەر یونایتد کەوتن، کە خاوەنی ١١ نازناوە.

إرسال تعليق