Ads (728x90)

ئەمڕۆ ١٠ / ٥ ڕۆژی جیهانی دایکە، مرۆڤایەتیيش لە سەرتاسەری دونیا بە شێوازی جیاجیا دووپات لە خۆشەویستی و ڕێز و پێزانینی خۆیان دەکەنەوە بۆ دایک، بەڵام پێموایە دایک زۆر لەوە گەورەترە بە دیاریکردنی یەک ڕۆژ بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتییەکەی، وێنای مەزنێتییەکەی بکرێت.

پیاوێک هات بۆ خزمەتی پێغەمبەر "دخ" و وتی: کێ شایەستەترە تا هاوڕێیەتی بکەم؟.. پێغەمبەر "دخ" فەرمووی دایکت.. پیاوەکە وتی: ئینجا کێ؟.. پێغەمبەر "دخ" فەرمووی دایکت.. پیاوەکە وتی: ئینجا کێ؟.. پێغەمبەر "دخ" فەرمووی دایکت.. پیاوەکە وتی: ئینجا کێ؟.. پێغەمبەر "دخ" فەرمووی: باوکت.

پیاوێکی دیکە هاتە لای پێغەمبەر "دخ" و وتی: دەمەوێت بچمە غەزا و لە پێناو خوای گەورە بجەنگم، بۆیە هاتووم ڕاوێژت پێبکەم، پێغەمبەر "دخ" فەرمووی: دایکت لە ژیاندا ماوە؟.. پیاوەکە وتی: بەڵێ.. پێغەمبەر "دخ" پێیفەرموو: بڕۆ خزمەتی دایکت بکە، چونکە بەهەشت لە ژێر پێیەکانی دایکت دایە.

بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانی و تێڕامانە ئەوەیە، کە ئیسلام فەرمانیکردووە بە چاکەکردن لەگەڵ دایک، تەنانەت ئەگەر موشریکە "بێباوەڕ"ـیش بێت، ئەوەتا "ئەسمای کچی ئەبوبەکر پرسیاری ئەوەی لە پێغەمبەر "دخ" کرد، ئایا دەتوانم سەردانی دایکم بکەم کە بێباوەڕە؟!، پێغەمبەر "دخ" پێیفەرموو:بەڵێ، بڕۆ سەردانی بکە.

نموونەکان گەلێک زۆرن، لاپەڕە پڕشنگدارەکانی مێژووش گەواهیدەرن کە ئیسلام و لە پێشەوەشیان پێشەوامان حەزرەتی موحەممەد "دخ" بە جوانترین شێواز و گوزارشت وەسفی پایەی دایکی کردووە، کاتێک دەفەرمووێت: "بەهەشت لە ژێر پێی دایکان دایە".

وێڕای تێبینیمان لەسەر تایبەتکردنی ڕۆژێک لە تەواوی ساڵێک بۆ دایک، بەڵام بەوپەڕی ڕێزگرتن و پێزانینەوە دەڕوانینە پایەی دایکەوە و، لە سۆنگەی ڕێنوێنییە ئایینیەکانەوە مامەڵەی شایستە لە ئاست دایکماندا دەنوێنین.

إرسال تعليق