Ads (728x90)

ئاگاتان لە هەڕەشەی فەیسبووک هەیە لەسەر بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت؟
لیژنەیەکی ئەوروپی پەیوەندیدار بە کاروباری پاراستنی تایبەتمەندێتی بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت، هۆشدارییەکی بڵاوکردۆتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات کە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک هەڵدەستێت بە مومارەسەکردنی هەندێک پێشێلکاری، کە لەوانەیە ببێتە هەڕەشە بۆ سەر تایبەتمەندێتی بەکارهێنەران.

لیژنەی تایبەتمەندێتی بەلجیکی، کە بە (BPC) هێمای بۆ دەکرێت، ڕوونیدەکاتەوە کە فەیسبووک هەڵدەستێت بە گەڕان بە شوێن هەر کەسێک کە هەڵبستێت بە داگرتنی دوگمەی پەسندکردن (LIKE)، چ لەناو خودی تۆڕەکە بێ یان لە هەر ئیزافەیەکی دیکەی سەر بە تۆڕەکە بێ لە ئینتەرنێت.

لیژنەکە ئەوەش ڕووندەکاتەوە کە ئیزافەکانی فەیسبووک ڕێگە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە دەدات بە شوێن نزیکەی ١٣ ملیۆن بەکارهێنەری پێگەی ئەلیکتڕۆنییەکاندا بگەڕێت، تەنانەت ئەگەر هەر یەکێک لەو بەکارهێنەرانە چوونە دەرەوە لە هەژماری خۆی لە تۆڕەکە تۆمار بکات لە کاتی بەکارهێنانی پێگەکاندا.

لیژنەی تایبەتمەندێتی بەلجیکی دەستیکردوووە بە لێکۆڵینەوەکردن سەبارەت بەو بەدواداچوونانەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە هەڕەشە لە تایبەتمەندێتی بەکارهێنەران دەکات، ئەوش پاش ئەوەی نزیکەی ٢٥ هەزار بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە لە دەرەوەی ئەمریکا و کەنەدا هەڵسان بە جووڵاندنی داوایەکی قەزایی لە دژی فەیسبووک لە دادگایەکی شارستانی لە شاری "ڤییەننا" لە ڕۆژی نۆی مانگی نیسانی ڕابردوو.

شایەنی باسە، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە خاوەنی زۆرترین ژمارەی بەکارهێنەری چالاکە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، ڕووبەڕووی چەندین تۆمەت بووەتەوە تایبەت بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر بەکارهێنەرانی بە شێوەیەک کە تایبەتمەندێتیان پێشێل دەکات.

إرسال تعليق