قوڕئانی پیرۆز سەرچاوەی دەستوورە لە شانشینی عەڕەبی سعودی، لەو سۆنگەیەوە ئەو کتێبە پیرۆزە ڕێبازی ژیانە و سیستەمی حوکمڕانی و شەریعەتی لەو وڵاتەدا لەسەر دەوەستێت.
شتێکی واجبە لەسەر شانی هەموو موسڵمانێک ئایینی ئیسلام و کتێبی خوا "قوڕئانی پیرۆز" بڵاو بکاتەوە، لێرەوە حکومەتی شانشینی عەڕەبی سعودی بەردەوامە لەسەر چاپکردنی قوڕئانی پیرۆز و وەرگێڕانی بۆ سەر چەندین زمان لە سەرتاسەری جیهان، چونکە بە ملیۆنان کەس لە دونیادا پێویستیان بە تەرجەمەی ئەو کتێبە پیرۆزە هەیە.
هەروەکو لێرەدا سوودێکی دیکەی گرنگی تەرجەمەی قوڕئانی پیرۆز دەردەکەوێت، ئەویش ئاشناکردنی ناموسڵمانەکانە لە هەموو دونیا بە واتا و ناوەڕۆکی قوڕئانی پیرۆز لەسەر بنچینەیەکی تەندروست و واقیعی و ئیجابیانە.
لەوبارەیەوە، "محمد سالم بن شدید العوفی" ئەمینداری گشتی مەجمەعی مەلیک فەهد بۆ چاپکردنی قوڕئانی پیرۆز لە لێدوانێکیدا لەناو شاری مەدینەی پیرۆز ڕایگەیاند، وەرگێڕانی ماناکانی قوڕئانی پیرۆز بۆ سەر زمانی یابانی کۆتاییهاتووە، لە ئێستاشدا لە ژێر وردبینی و پێداچوونەوەدایە، بە هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیش ئامادە دەبێت بۆ چاپکردن.
ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند، لە ئێستادا مەجمەعی مەلیک فەهد بۆ چاپکردنی قوڕئانی پیرۆز سەرقاڵی وردبینی و پێداچوونەوە تەرجەمەی قوڕئانی پیرۆزن بۆ سەر زمانی عیبری، بەمزووانەش چاپ و بڵاودەکرێتەوە.

إرسال تعليق