هەموومان دەزانین کە نوێژ فەڕزە لەسەر هەموو کەسێک لە هەردوو ڕەگەزەکە (بەو مەرجانەی لە شوێنی خۆی باسکراون)، بۆیە ئەگەر کەسێک بۆ ماوەیەکی زۆر نوێژەکانی نەدەکرد، پێویستە لەسەری نوێژەکانی قەزا بکاتەوە.
ئینجا بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێت نوێژەکانی بە ئاسانترین شێوە و شێواز قەزا بکاتەوە، گرنگە ئەو شێوازە ئاسانە جێبەجێبکات:
لەگەڵ هەر نوێژێک، نوێژێک یان زیاتر لە نوێژێکی کاتێکی دیکە قەزا بکاتەوە (بۆ نموونە لەگەڵ نوێژی نیوەڕۆ، نوێژێک یان زیاتر لە نوێژێکی فەوتاوی نیوەڕۆی قەزا بکاتەوە و تاد...)، چونکە بە جێبەجێکردنی ئەو هەنگاوە دەتوانێت بەسەر گومانی خۆی زاڵ بێت، کە نوێژە فەوتاوەکانی قەزا کردۆتەوە.
ئەو شێوازەی باسمانکرد، زانایان و شارەزایانی بواری فیقهی بە پەسندترین و گونجاوترین شێوازیان زانیووە بۆ قەزاکردنەوەی نوێژە فەوتاوەکان، بۆیە پێویستە بە گرنگییەوە کاری پێبکرێت و بکرێتە بنچینەیەک بۆ قەزاکردنەوەی نوێژە فەوتاوەکان.
زانایان و شارەزایانی بواری فیقهی دووپات لەوەش دەکەنەوە، پێویستە موسڵمان بە قەد توانا خۆی سەرقاڵ بکات بە قەزاکردنەوەی نوێژە فەوتاوەکانی، چونکە وەکو قەرزێک وایە لەسەری، بۆیە پێویست ناکات خۆی خەریک بکات بە شتێکی دیکە (نوێژە سوننەتەکان بە نموونە) کە واجب نییە لەسەری و، لەولاشەوە کەمتەرخەم بێت لە ئاست قەزاکردنەوەی ئەو نوێژە واجبانەی لە پێشوودا فەوتاندوونی.
ئیدی ئەگەر موسڵمان توانی نوێژە فەوتاوەکان قەزا بکاتەوە و ئەو قەرزە لەسەر خۆی لا ببات، چەندە حەز دەکات دەتوانێت نوێژی سوننەت بکات و چەندی ئارەزووی لێیە هەر سوننەتێکی دیکە بکات.
خوای گەورەش بەرزتر و زاناترە.

إرسال تعليق