Ads (728x90)

چێلسی بە بردنەوە ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوەکەی گێڕا
بەئامادەبوونی زیاتر لە ٤١ هەزار هاندەر و، لە چوارچێوەی یارییەکانی دوا هەفتەی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێیمەر لیگ"، یانەی چێڵسی لەسەر یاریگای "ستامفۆرد بریدج" میوانداری یانەی سەندەرلاندی کرد.

لە ئەنجامدا یاریزانانی بلۆز یارییەکەیان بە (٣-١) گۆڵ بردەوە و، لە بەرگی پاڵەوانی خولەکە کۆتاییان بەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێیمەر لیگ" هێنا و، گرەوی بردنەوەی نازناوەکەیان لە هەموو ڕکابەرەکانی خولەکە بردەوە.

گۆڵەکانی بلوز لەلایەن هەریەک لە یاریزانان "دییگۆ کۆستا" و "لویک رێمی" (دوو گۆڵ)) لە خولەکەکانی ٣٧ و ٧٠ و ٨٨ـدا تۆمارکران، گۆڵەکەی یانەی سەندەرلاندیش یاریزان "فلێچەر" لە خولەکی ٢٦ـدا تۆماری کرد.

بەو ئەنجامەش یانەی چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٨٧ خاڵ لە خانەی یەکەم لە خشتەی ڕیزبەندی پاڵەوانێتییەکە، کۆی خاڵەکانی یانەی سەندەرلاندیش وەکو خۆی ٣٨ خاڵ لە پلەی شازدەیەم مایەوە.

شایەنی باسە، چەند هەفتەیەک پێش وادەی تەواوبوونی خولی نایابی ئینگلیزی "پرێیمەر لیگ"، یانەی چێڵسی نازناوەکەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە و بووە پاڵەوانی ئەو وەرزەی خولەکە.

إرسال تعليق