Ads (728x90)

له‌ یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا، یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك له یانەی ئەتلەتیک بلباوی برده‌وه‌ و، بۆ جاری ٢٧ـەمین لە مێژووی خۆیدا نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

یارییەکە له‌یاریگای "كامپنۆ" له‌شاری به‌رشه‌لۆنه‌ی هەرێمی کەتەلۆنیا به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا کەتەلۆنییەکان کە پێش چەند ڕۆژێک بوونە پاڵه‌وانی خولی ئیسپانیا، شکستیانهێنا بە یانه‌ باسکییەکە و جامی شای ئیسپانیای به‌رز کردەوە.

له‌ گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا، به‌رشه‌لۆنه‌ باشتر و بەهێزتر دەرکەوت و، توانی دوو گۆڵی له‌سه‌ر یه‌ك له‌خوله‌كه‌كانی 20 و 36ـدا له‌ڕێگه‌ی "لیۆنێل میسی" و "نیمار دا سیلڤا"ـوه‌ تۆمار بكات و، به‌و ئەنجامەش كۆتایی به‌و گێمە بهێنێت.

له‌ گێمی دووه‌مدا، "لیۆنێل میسی" له‌خوله‌كی 74ـدا گۆڵێكی دیکەی بۆ به‌رشه‌لۆنه‌ تۆماركرد، هه‌رچه‌نده‌ یانەی ئەتلەتیک بلباو له‌خوله‌كی 80ـدا له‌ڕێگه‌ی "ولیامس"ـه‌وه‌ گۆڵێكی تۆماركرد، به‌ڵام دواجار به‌رشه‌لۆنه‌ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك یارییەكه‌ی برده‌وه‌.

به‌و ئه‌نجامه‌ش یانەی به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ جاری ٢٧ـەمین لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی شای ئیسپانیای به‌رز كرده‌وه‌، كه‌ لە دوای نازناوی خولی ئیسپانیا، ئه‌مه‌ دووه‌م نازناوه‌ له‌م وه‌رزه‌دا به‌ده‌ستیده‌هێنێت.

إرسال تعليق