Ads (728x90)

جیاوازی نێوان ژنانی دونیا و حۆرییەکان لە چیدایە؟
ئافرەت لە بەهەشتدا وەکو حۆری وایە، بەڵکو خوای گەورە چەند تایبەتمەندییەکی بە ئافرەتی دونیا بەخشیووە لەناو بەهەشتدا کە بە حۆرییەکانی نەبەخشیووە، ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئافرەت فەزڵ و گەورەیی هەیە بەسەر حۆرییەکان لە بەهەشتدا و، پایەکەی بەرزترە لە پایەی حۆرییەکان.

یەکێک لەو تایبەتمەندیانە ئەوەیە کە خوای گەورە لە بەهەشتدا ئافرەت دەگەڕێنێتەوە بۆ قۆناغی منداڵێتییەکەی، ئەوەش دوای ئەوەی لە دونیادا لە دوا قۆناغی ژیانیدا پیر دەبێت و لەناو ناخۆشییەکانی پیری ژیان بەسەر دەبات، ئەوەش خوای گەورە لە ئایەتی 35 لە سوڕەتی (الواقعة) باسیکردووە: {إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً}، واتا ئه‌و حۆریانه‌مان به‌تایبه‌ت بۆ دروست کردوون.

ئەو ئایەتەی سەرەوە گوزارشتکردنە لەسەر ئەوەی کە خوای گەورە جارێکی دیکە ئافرەت لە پیرییەوە بۆ تەمەنی گەنجی دەگەڕێنێتەوە، ئەوەش خۆی لە خۆیدا ڕێزلێنانێکی گەورەیە لە ژنان، ئینجا خوای گەورە لە پاش ئەوە جارێکی دیکە کچێنی بۆ ژنان دەگەڕێنێتەوە، بەوەی هەر جارێک هاوسەرەکەی هاتە لای ببێتەوە بە کچ، ئەوەش هەمان ئەو شتەیە کە بۆ حۆرییەکان هەیە لە بەهەشتدا، ئەوەتا خوای گەورە لە ئایەتی 37 لە سوڕەتی (الواقعة) باسیدەکات: {إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاءً}، واتا ئه‌و حۆریانه‌ هاوسه‌ره‌کانیان زۆرخۆش ده‌وێت و هه‌موویان هاو ته‌مه‌نن.

تایبەتمەندییەکی دیکەی ژنانی دونیا، کە فەزڵ و گەورەیی ئەوان بەسەر حۆرییەکان دەسەلمێنێت، ژنانی دونیا دەبنە گەورەی حۆرییەکان و گەورەی ناو کۆشکەکانی بەهەشت، ئەوەش بەهۆی ئەوەوەیە کە ژنان لە دونیادا پابەندبوون بە بەجێهێنانی ئەرکە ئایینییەکان و پەیوەستبوون بە بەها ئایینی و ئینسانی و ئەخلاقییەکان، بۆیەش خوای گەورە لە بەهەشتدا ڕێز لەو وابەستبوونە هەمەلایەنەیان دەگرێت و پایەیان بەرزتر دەکات لە پایەی حۆریەکان.

إرسال تعليق