لەچوار چێوەی یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی جامی "یۆرۆپا لیگ" و، لە یاریی گەڕانەوەدا، دوێنێ شەو هەردوو یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی و دینپرۆی ئۆکرانی بە بردنەوەیان لە هەردوو یانەکانی فیۆرەنتینا و ناپۆلی ئیتاڵی بۆ یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوتن.
یاریزانانی یانە ئەندەلوسییەکە لە یاریی چووندا سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا بوو لە نێو یاریگای خۆیان بە ئەنجامی (٣-٠)، لە یاریی گەڕانەوەشدا سەرکەوتنەکەیان دوبارە کردەوە بە ئەنجامی (٠-٢)، بەمەش بۆ جاری چوارەم لە مێژووی خۆیان و بۆ دووەم جار لەسەریەک بۆ یاریی کۆتایی جامەکە سەرکەوتن.
یانە ئۆکرانییەکەش دوای ئەوەی لە ناو خاکی ئیتاڵیادا ناپۆلیان بە یەکسان بوون بە ئەنجامی (١-١) ناچار کرد، لە یاریی گەڕانەوەدا بە تەنها گۆڵێکی یاریزان "ئیڤگین سیلیزنیۆڤ"، کە لە خولەکی ٥٨ـی یارییەکەدا تۆماریکرد، ناپۆلیان دوچاری شکست کردەوە و، بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیاندا بۆ یاریی کۆتایی "یۆرۆپالیگ" سەرکەوتن.
شایەنی وتنە، بڕیار وایە ڕۆژی ٢٧ - ٥ - ٢٠١٥ یاری کۆتایی لە نێوان هەردوو یانە سەرکەوتووەکە لە شاری "وارسۆ" لە وڵاتی پۆڵەندا سازبکرێت و ناسنامەی پاڵەوانی جامەکە ئاشکرا بکرێت.

إرسال تعليق