Ads (728x90)

بەرشەلۆنە گەیشتە فینالی "چامپیۆنزلیگ" لە بەرلین
کەمێک لەمەوبەر، یاری گەڕانەوەی چوارگۆشەی زێڕین لە نێوان یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەڕێوەچوو.

یارییەکە لەسەر یاریگای "ئەلیانز ئەرینا" لە شاری میونخ بەڕێوەچوو، کە باڤارییەکان هەرچەند بە ئەنجامی (٣-٢) براوە بوون، بەڵام کەتەلۆنییەکان بە سوودوەرگرتن لە ئەنجامی یاری چوون، توانیان خۆیان بگەیەننە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ".

لە یاری چووندا، کە لەسەر یاریگای "کامپنۆ" لە هەفتەی ڕابردوو لە بەرشەلۆنە بەڕێوەچوو، یانەی بەرشەلۆنە توانی بە ئەنجامی (٣-٠) براوە بێت و ئەرکی خۆی ئاسان بکات.

بە ئەنجامی هەردوو یارییەکەش، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی توانی خۆی بگەیەنێتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا "چامپیۆنزلیگ"، کە بڕیار وایە ڕۆژی ٦ - - ٢٠١٥ لە شاری بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا ساز بکرێت.

شایەنی وتنە، بەیانی یانەی ڕیال مەدرید و یانەی یۆڤانتۆس بە یەکدەگەن و بلیتی تیپی دووەم بۆ گەیشتن بە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یەکلایی دەکەنەوە.

إرسال تعليق