Ads (728x90)

شووشتنی کەعبەی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا
سەرۆکایەی گشتی کاروباری مزگەوتی حەڕام و مزگەوتی پێغەمبەر "دخ" لە شانشینی سعودیەی عەڕەبی ڕایگەیاند، شووشتنی کەعبەی پیرۆز بۆ ساڵی داهاتوو دواخرا.

سەرۆکایەی گشتی کاروباری هەردوو حەڕەمەکە (حەڕەمی مەککە و حەڕەمی پێغەمبەر) لە جریوەیەکدا لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: "ئەمساڵ کەعبەی پیرۆز ناشورێت، ئینشاڵا شووشتنەکەی لە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەبێت".

سەرۆکایەی گشتی کاروباری هەردوو حەڕەمەکە هیچ ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر هۆکارەکانی بڕیاری دواخستنی شووشتنی کەعبەی پیرۆز نەداوە.

شووشتنی کەعبەی پیرۆز بەجێهێنانی سوننەتی پێغەمبەری خۆشەویستمانە "دخ"، کاتێک لە ڕزگارکردنی مەککەدا چووە ناو کەعبەی پیرۆز و هەڵسا بە شووشتنی و پاککردنەوەی لە بتەکان، دوای وەفاتی پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ"ـیش جێنشینە بەڕێزەکان بەردەوامبوون لەسەر ئەو سوننەتە، بەڵام بەبێ ئەوەی وادەیەک بۆ شووشتنەکە هەبێت.

شایەنی باسە، بووەتە نەریت کە پادشای سعودیە یان کەسێک لەبری ئەو هەڵدەستێت بە شووشتنی کەعبەی پیرۆز لە ناوەوە بە تێکەڵەیەک لە ئاوی زەمزەم و گوڵاو، هەروەها پاککردنەوەی دیوارەکانی بە پارچەیەک قوماشی تەڕ لەو تێکەڵەیە.

إرسال تعليق