Ads (728x90)

زانیاری لەسەر یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ژمارەی کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون
بە گوێرەی چاودێریکردن و وردبینیکردن و پێشبینیکردنی فەلەکناسەکان، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان لە ڕووی حیسابی فەلەکییەوە دەکەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 18ـی مانگی 6ـی داهاتووەوە.

هەر بە پێی ئەو زانیاریانەی لەلایەن فەلەکناسەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، درێژترین ماوەی بەڕۆژووبوون لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی 19ـی مانگی 6ـی داهاتوو دەستپێدەکات تاوەکو ڕۆژی سێشەممە 23ـی هەمان مانگ، کە زۆرترین ماوەکانی بەڕۆژووبوون لەو چەند ڕۆژەدا بریتی دەبێت لە 15 کاتژمێر و 52 خولەک.

بەڵام لە ڕۆژی سێشەممە 23ـی مانگی 6، ماوەی کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون ڕوو لە کەمبوونەوە دەبێت تا دەگاتە کەمترین ماوەی کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون، کە 15 کاتژمێر و 37 خولەکە، ئەوەش لە کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت لە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 16ـی مانگی 7ـی داهاتوو.

شایەنی وتنە، ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، پسپۆڕانی بواری فەلەکناسی دەستدەکەن بە چاودێریکردن و وردبینیکردن و لێکدانەوە و پێشبینکردن و بڵاوکردنەوەی زانیاری لەسەر یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ماوەی کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە لایەنی شەرع و فیقهەوە هەیە، دیاریکردنی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دەوەستێتە سەر بینینی مانگ لە کۆتا ڕۆژی مانگی شەعبان.

إرسال تعليق