Ads (728x90)

سوودە گرنگەکانی خواردنەوەی چای بزانە
چا چەندین مادە لەخۆدەگرێت کە یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی ددان لە کلۆربوون و پارێزگاریکردن لە پاراستنی پدو لە زۆرێک لە نەخۆشییەکان وەکو خوێنبەربوون، هەروەکو چا مادەی دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسی تێدایە کە لە ناوچەکانی دەم کۆدەبنەوە و دەبنە هۆکاری ناخۆشبوونی بۆنی دەم.

هەردوو چای سەوز و ڕەش سەرچاوەکەیان یەکە، هەمان مادەشیان هەیە و جیاوازییەکەیان تەنیا لە قۆناغی چارەسەرکردندایە، چونکە گەڵاکانی چای سەوز لە پاش لێکردنەوەیان ناخرێنە ژێر کرداری ترشاندنەوە، بۆیە پێکهاتەکانی گەڵاکە بە سەوزی دەمێننەوە، بەڵام حاڵەتەکە لە چای ڕەشدا پێچەوانەیە.

وەکو پێگەی چای ئەڵمانی گواستوویەتییەوە، گروپێک لە توێژەرە یابانییەکان هەڵساون بە ئەنجامدانی توێژینەوە لەسەر نزیکەی هەزار نەخۆش کە کێشەی نەخۆشی پدو و کلۆربوونی ددانیان هەبووە، دوای خواردنەوەی چا ئەوانە تەمەنیان لە نێوان ٤٩ بۆ ٥٩ ساڵی بوو، حاڵەتی نەخۆشییەکانیان باشتربوونی بەخۆیەوە بینیووە.

هەروەها دەرکەوتووە کە هەردوو چای سەوز و ڕەش توخمی "فلۆراید" لەخۆدەگرن، کە ددانەکانی پێشەوەی ناو دەم بەهێز دەکات، هەروەها توێژەران دەڵێن: شوێنەوارە چاکەکانی خواردنەوەی چای لەو کاتەدا بەدیار دەکەون کە بەبێ شەکر بەکاربهێنرێت، چونکە وەکو زۆربەمان دەزانین شەکر کاریگەری زیانبەخشی هەیە لەسەر تەندروستی مرۆڤ، وەکو لە پێگەی "داس تی مەگەزین" باسی لێوەکراوە.

لایەنێکی دیکەی باشی خواردنەوەی چای لەوەدایە، کە هەردوو مادەی "فلافۆنید" و "بۆلیفینۆل" لەخۆدەگرێت، زانراویشە کە ئەو دوو مادەیە زۆر بەسوودن بۆ نەهێشتنی بۆنی دەم و بەرەنگاربوونەوەی ئەو بەکتریایانە دەبنە هۆکاری دروستبوونی، هەروەها پێگەی ئەلیکتڕۆنی "تسانگزۆندهایت" باسی ئەوەیکردووە کە ئەو دوو مادەیە بەسوودن بۆ هەوکردنی پدو و دژە ئۆکسیدن.

إرسال تعليق