Ads (728x90)

باشترین کات بۆ زیکر و تەسبیحاتی خوا
هەموو کاتەکان گونجاون بۆ ئەنجامدانی زیکری خودای گەورە تێیاندا، چونکە دڵ دادەمەزرێنێت و نەفس دەحەسێنێتەوە، بەختەوەریش لە دونیا و ئاخیرەت بە مرۆڤ دەبەخشێت.

بەڵام بە دڵنیاییەوە چەند کاتێکی دیاریکراو هەن کە خێر و پاداشتی ئەو زیکر و تەسبیحاتانە گەورەترە و بە باشترین کات دادەنرێن بۆ ئەوەی مرۆڤ زیکری خوای گەورەیان تێدا بکات.

ئەوەشی لە کتێبە متمانەپێکراوەکاندا بۆمان ڕوون دەبێتەوە ئەوەیە، کە سێ کات هەن وەکو باشترین کات بۆ ئەنجامدانی زیکری خودای گەورە تێیاندا، ئەوانیش کاتەکانی "پێش خۆرهەڵاتن، پێش خۆرئاوابوون، دوا سێیەکی شەو"ـن.

لە فەرموودەیەکیشدا پێغەمبەری خۆشەویستمان "دخ"، کە دەقەکەی بەمشێوەیەیە: "إن لربَّكم في أيَّام دهركم نفحات ألا فتعرَّضوا لها"، ڕێنووێنیمان دەکات و دەفەرمووێت: لە ڕۆژانی ڕۆژگارەکەتاندا چەند شنە و و سروە و بەخششێک هەن، تا ئێوە خۆتان لە خوای خۆتان نزیک بکەنەوە و زیکر و تەسبیحاتی بکەن، بۆیە ئەو دەرفەتانە بقۆزنەوە و مەیاندۆڕێنن، سەربەرزی و شکۆمەندی ئاخیرەتیان تێدا بەدەستبێنن.

هەروەکو زانایانی ئیسلام دووپات لەوە دەکەنەوە، باشترین کات بۆ ئەنجامدانی زیکری خودای گەورە تێیاندا ئەو کاتەیە کاتێک مرۆڤ بە دڵ و گیان و هەست و هۆش و بیرییەوە لە حزوری خوای گەورە دابێت، بەبێ لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کاتەکە هەر کاتێک بێت.

إرسال تعليق