Ads (728x90)

خوای گەورە لە دونیادا حەزی لە سێ جۆر دەنگە
لە یەکێک لە فەرموودەکانی پێغەمبەری خۆشەویستمان حەزرەتی موحەممەد "دخ" هاتووە، کە خوای گەورە سێ دەنگی خۆشدەوێت و حەزی لێیانە.

لەو فەرموودەیەدا، کە "الدیلمی" لە کتێبی "کنز العمال"ـدا ڕیوایەتی کردووە، حەزرەت "دخ" ئاشنامان دەکات بەو زانیارییە و دەفەرمووێت:

"ثلاثة أصوات يحبها الله تعالى: صوت الديك، وصوت الذى يقرأ القرآن، وصوت المستغفرین بالأسحار".

واتای ئەو فەرموودەیە: سێ دەنگ هەن خوای گەورە خۆشیانی دەوێن، دەنگی کەڵەشێر، دەنگی قوڕئانخوێن، دەنگی ئەو کەسانەی لە بەرەبەیاناندا داوای لێخۆشبوون لە خوای گەورە دەکەن.

إرسال تعليق