Ads (728x90)

ڕاپۆرتێكی تازە ئاشكرای دەكات، كۆمپانیای زەبەلاحی ئینتەرنێت "گۆگڵ"، هەنگاوێكی نوێ دەنێت لە جیهانی ئینتەرنێتی شتەكان، ئەوەش بە ئاشكراكردنی سیستەمێكی نوێی كارپێكردن تایبەت بەو ئامێرانەی لە چوارچێوەی پڕۆتۆكۆڵی ئینتەرنێت بەیەكەوە بەستراونەتەوە.

وەكو دەردەكەوێت، كۆمپانیای بەناوبانگی بواری تەكنەلۆژیا و ئینتەرنێت "گۆگڵ"، هەڵساوە بە گەشەپێدانی سیستەمێكی نوێی كارپێكردن، كە دەتوانێت كار لەسەر وزەی دابەزیووی ئامێرە زیرەكەكان بكات، لەگەڵ ئەوەش كە ڕێگەیان پێدەدات پەیوەندی بكەن بە ئامێرەكانی دیكەی هاوشێوە كە وزەكانیان دابەزیووە و لە هەمان چوارچێوەدان، دەشوترێت بەرنامەكە بە ناوی "بریللۆ" ئاماژەی بۆ دەكرێت.

ڕاپۆرتەكە باسی ئەوەش دەكات كە سیستەمە تازەكە لە ژێر سایەی ئەندڕۆید و لە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە كۆنگرەی گەشەپێدەرانی گۆگڵ دەخرێتەڕوو.

هەر چەندە تا ئێستا زانیاری لەسەر ڕووكاری سیستەمە تازەكەی كارپێكردنی ئینتەرنێتی شتەكان نییە، بەڵام كۆمپانیای گۆگڵ لای خۆیەوە هیچ شتێكی نەدركاندووە و لێداونی فەرمی لەسەر ناوەڕۆكی ڕاپۆرتەكە نەداوە.

إرسال تعليق