Ads (728x90)

موسڵمانبوونی ژنە گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریکی "لیندسی لۆهان"
دوای گەشتێکی دوور و درێژ بەناو ئایینە جیاوازەکاندا، ئەکتەری ئیرلەندی و بە ڕەچەلەک ئەمریکی "لیندسی لۆهان" موسڵمانبوونی خۆی ڕاگەیاند.

دوای موسڵمانبوونی "لیندسی لۆهان"ـی تەمەن ٢٨ ساڵ، کە خاوەنی سەنتەرێکی پێگەیاندن و ڕاهێنانی قوتابیانە لە ئەمریکا، یەکسەر دەستبەرداری خواردنەوەی مەی و چاوپێکەوتنی پیاوی بێگانە بوو، ئەوەش وەکو هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیەتی بە ئایینەکەی، کە بە قەناعەتێکی تەواوەوە هەڵیبژاردووە.

لە سەرەتادا "لیندسی لۆهان" شوێنکەوتووی ئایینی مەسیحی کاسۆلیکی بوو، دواتر بەدوای کۆمەڵێک کەس کەوت کە شوێنکەوتووی ئایینی بوزی بوون، تا لە کۆتاییەکەیدا ئایینە دڵخواز و ڕاستەقینەکەی خۆی دۆزییەوە.

لە لێدوانێکیدا دەربارەی موسڵمانبوونەکەی، "لیندسی لۆهان" وتی: " ئایینی ئیسلام وای لێکردم بە ڕۆح بەرەو ئاسمان بەرز ببمەوە، من عاشقی ڕەوحانییەتەکانم، لە داهاتووش درێغی ناکەم لە دەوڵەمەندکردنی لایەنی ڕۆحیم".

ئەستێرە جیهانییەکە "لیندسی لۆهان" لە کاتی ئامادەبوونی لە شاری "نیویۆرک" بە دانەیەک لە قوڕئانی پیرۆز لەناو دەستییەوە بینرا، پێشتریش چەندینجار لەسەر هەژماری تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ئایەتی قوڕئانی پیرۆزی دابەزاندووە.

"لیندسی لۆهان" لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" ئەو دوعایەی نووسیووە:



















بۆ زانیاری زیاتر، ئەو لینکە بکەوە و ناوەڕۆکەکەی بخوێنەوە:
http://tribune.com.pk/story/886281/lindsay-lohan-embraces-islam/

إرسال تعليق