لە چەندین دەقی جیاجیا لە قوڕئانی پیرۆز و فەرموودەی پێغەمبەردا "دخ" هاتووە، کە دەبێت منداڵەکان پابەند بن بە چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوکیان، تەنانەت نابێ بە هیچ شێوەیەک ببنە مایەی خەفەتباربوون و ئازارچەشتن بۆیان، بەڵکو ئەگەر بە وردی سەرنج لە ژیانی پێغەمبەری خۆشەویستمان بدەین "دخ"، دەبینین لە چەند هەڵوێستی کرداری و ڕێنووێنیکردنی جیاجیادا هانمان دەدات، چاکەکار بین لەگەڵ دایک و باوکمان و ببینە هۆکاری ئاسوودەبوونیان.
بەڵام وا دیارە تەکنەلۆژیا و پێشکەوتن و شارستانییەتی سەردەم وێڕای ئەوەی خزمەتێکی زۆری بە مرۆڤایەتی گەیاندووە و، مرۆڤەکان بە حیساب کراوە و هۆشیار و پێشکەوتوو بوونە، بەڵام لە ئاست بەجێهێنانی ئەرکەکانیان و دابینکردنی مافەکانی دایک و باوکیان کەمتەرخەمن و پشتگوێیان دەخەن!، بۆیە بە ناچاری دەستەڵاتداران پەنا دەبەنە بەر یاسا بۆ ئەوەی پابەندیان بکەن بە باشبوون لەگەڵیان!.
سەبارەت بەو بابەتە، دەستەڵاتدارانی چینی یاسایەکی نوێیان پەسند کرد، کە کوڕ و کچەکان پابەند دەکات بە سەردانکردنی دایک و باوکیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک، یان لانیکەم پارێزگاریکردن لە جۆرێک لە هەبوونی پەیوەندی لە نێوانیان.
دەستگاکانی ڕاگەیاندنی چینی هەواڵی یاسا تازەکەیان گواستۆتەوە کە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، کە پشتگوێخستنی پێویستییە دەروونییەکانی بەساڵاچووان قەدەغە دەکات، پاش ئەوەی لە یاسکانی پێشوودا بایەخپێدان بە پێویستییە مادییەکانی دایک و باوکانی بەسەر کوڕ و کچەکان سەپاند بوو.
یاسا تازەکە، تاکەکانی خێزان ئەوانەی لەگەڵ دایک و باوکیان دانانیشن و تەمەنیان لە سەروو ٦٠ ساڵییەوەیە، پابەندیان دەکات بە شێوەیەکی ڕێک و پێک سەردانیان بکەن، یان بە شێوەی بەردەوام پەیوەندیان لەگەڵ بکەن ئەگەر ماڵیان زۆر دوور بوو.
شایەنی باسە، لە حاڵێکدا ئەگەر کوڕ و کچەکان پابەند نەبوون بە یاساکە، دایک و باوک مافی داواکردنی نێوەندگیریان هەیە، یان بەرزکردنەوەی داوا بۆ دادگا.

إرسال تعليق