Ads (728x90)

بۆچی هاوسەرەکانی پێغەمبەر کراون بە دایکی ئیمانداران؟
وەکو لە ئایەتی شەش لە سوڕەتی "الأحزاب"ـدا هاتووە "وَأَزْوَاجُهُ أُمَّهَاتُهُمْ"، دەبینین لە سیاقی ئایەتەکە وشەی "أُمَّهَاتُهُمْ" ئامرازی نێرینەی پێوە لکێنراوە، واتا نابێت بوترێت "أُمَّهَاتُهُنّ" بە لکاندنی ئامرازی مێینە بە وشەکە، چونکە خوای گەورە هاوسەرەکانی پێغەمبەری "دخ" کردوون بە دایک بۆ ئیماندارانی پیاو، ئەوەش لە چوارچێوەیەکی تایبەتەوەیە و لە هەموو حاڵەتەکاندا وا نییە.

کە وابێ لێرەدا هۆکارەکە بۆ ئەو تایبەتمەندێتییە دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ئەوان بە هاوسەری پێغەمبەر "دخ" نەوەکو دایکایەتی، وە ئەوان لە تەماشاکردنیان و مانەوە لەگەڵیان و شووشتنەوەی دەستنوێژ بەهۆی دەستپێکەوتنیان و میراتگرتن لێیان و مارەکردنی کچەکانیان وەکو دایک وانین.

پێغەمبەریش "دخ" باوکی هیچ یەکێک نییە لە ئیماندارانی پیاو "مَا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِنْ رِجَالِكُمْ"، چونکە هەموو منداڵە نێرینەکانی پێش قۆناغی تەکلیف لێکردن بە گەیاندنی پەیامی ئیسلام مردوون، ئایەتە قوڕئانییەکەی سەروو دەق بەسەر ئەوەدا دێنێتەوە کە پێغەمبەر "دخ" لە ڕووی ڕەچەلەکەوە باوکی هیچ یەکێک نییە لە ئیماندارانی پیاو، هەر چەند باوکی ڕۆحییە لە پەیام و پەروەردەکردنمانەوە، هەروەکو لە فەرموودەیەکدا هاتووە حەزرەت "دخ" فەرموویەتی "إِنَّمَا أَنا لكم مثل الْوَالِد لوَلَده"، واتا من بۆ ئێوە وەکو باوکێک وام بۆ کوڕەکەی.

کەواتە ئەوەی مەبەستە لەو بابەتە ڕوونی بکەینەوە، حەڕامە لەسەر هەموو پیاوێک هاوسەرەکانی پێغەمبەر "دخ" مارە بکاتەوە (هەر چەند ئەوان لە ئێستادا لە ژیاندا نەماون)، ئەوەش بە ڕاشکاوانە لە ئایەتی ٥٣ لە سوڕەتی "الأحزاب"ـدا هاتووە "وَلَا أَن تَنكِحُوا أَزْوَاجَهُ مِن بَعْدِهِ أَبَدًا إِنَّ ذَلِكُمْ كَانَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمًا"، کە تێیدا ڕوونکراوەتەوە نابێت موسڵمانان لە دوای مردنی پێغەمبەر "دخ" هاوسەرەکانی مارە بکاتەوە، چونکە ئەو کارە لەلای خوای گەورە زۆر گەورەیە.


إرسال تعليق