Ads (728x90)

بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی درێژخایەن
چەندین لێکۆڵینەوەی جیهانی دووپاتیان لەوە کردووەتەوە، کە بەڕۆژووبوون یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی درێژخایەن، ئەو نەخۆشییانەی لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بەوە پێناسە کراون، کە ئەو نەخۆشییانەن، کە بەردەوام دەبن و بە شێوەیەکی لەسەرەخۆ گەشە دەکەن وەکو نەخۆشییەکانی: شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و سەکتەی مێشك و نەخۆشییە درێژخایەنەکانی هەناسەدان و هتد.

لەوبارەیەوە (دکتۆرە ئیلهام غەبباشی) پزیشکی ڕاوێژکاری لە پزیشکایەتی خێزان لە تەندروستی شاری (جەدە) لە سعودیە، ئەو گۆڕانکارییانەی ڕوونکردەوە، کە لە مانگی ڕەمەزاندا بەسەر ئەو نەخۆشانەدا دێت، کە تووشی نەخۆشییە درێژخایەنەکان بوون، ئەوەش لە سیستەمی خۆراکی و چالاکی ڕۆژانە و سیستەمی چارەسەرییدایە.

(دکتۆرە ئیلهام غەبباشی) دووپاتیکردەوە لەسەر پێویستی سەردانی هەر نەخۆشێك بۆ لای پزیشکی چارەسەرییەکەی لە پێش هاتنی مانگی ڕەمەزان، ئەمەش لە پێناو دیاریکردنی پلانی چارەسەرکردن بۆ هەر تاکێك، چونکە چارەسەرکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکان، چارەسکردنێکی تاکییە (فردی) کە لێکچوونی لەگەڵ ئەوانی تردا نییە، هۆکاری ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی جیاوازی لە توندی نەخۆشییەکە و ڕادەی تەشەنەسەندنی و جۆری چارەسەرییەکەی لەلای هەر نەخۆشێك.

لەلایەکی ترەوە، چه‌ند توێژه‌رێكی ئه‌مریكی ـ ئیتاڵی له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كییاندا گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه‌ به‌ڕۆژوو بوون هۆكاره‌ بۆ چاكبوونه‌وه‌ی مرۆڤ له‌ چه‌ندین نه‌خۆشی، وه‌كو نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و فشاری خوێن، ڕێگریشه‌ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌.

توێژه‌ره‌كان ئاماژه‌شیان به‌وه‌ كردووه‌، كه‌ به‌ ڕۆژووبوون سودی بۆ نه‌خۆشه‌كانی دڵ و فشاری خوێن ده‌بێت و كاریگه‌ریه‌كانیشی دوای 12 ڕۆژ به‌ ڕۆژبوون ده‌رده‌كه‌وێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌، كه‌ ڕۆژێك به‌ ڕۆژبوون له‌ مانگێكدا، مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی %40، هه‌روه‌ها به‌ڕۆژوو بوون بۆ ماوه‌ی  10 ڕۆژ، ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری هه‌وكردنی جومگه‌كان.

سودێكی تری به‌ڕۆژبوون ئه‌وه‌یه‌ ،كه‌ له‌ كاتی ڕۆژوودا، چه‌وری له‌ش ده‌گۆڕێت بۆ ووزه‌ و، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی رێژه‌ی چه‌وری له‌ له‌شدا و هۆكارێكه‌ بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی كێش.

توێژینه‌وه‌كی ژاپۆنیش كه‌ له‌سه‌ر 380 كه‌سی توشبوو به‌ نه‌خۆشی ده‌رونی ئه‌نجامدراوه‌، دەریخستووە، کە ئه‌و كه‌سانه‌ بۆ ماوه‌ی 110 ڕۆژ به‌ ڕۆژوبوون، ده‌ركه‌وتووه‌ 87%  نه‌خۆشه‌كان له‌ نه‌خۆشێكه‌یان ڕزگاریان بووه‌.

إرسال تعليق