Ads (728x90)

بەخێربێی مانگی ڕەمەزان، وەرزی هیدایەت و ڕەحمەت و بەرەکەت
لە ڕاگەیەنراوێکدا، کە ئەمشەو بڵاوکرایەوە، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە سبەینێ سێشەممە (٩ / ٧ / ٢٠١٣)، بە تەواوکەری مانگی شەعبان دەژمێردرێت، ڕۆژی چوارشەممەش (١٠ / ٧ / ٢٠١٠٣) یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە، هاوکات لە زۆربەی وڵاتانی جیهانی ئیسلامیش، دوو سبەی وەکو یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ڕاگەیەنرا.

به‌و بۆنه‌وه‌یەوە، گه‌رمترین پیرۆزبایی سایتی (قه‌ڵه‌م پرێس) پێشكه‌ش به‌ هه‌موو موسڵمانان و  دۆستان و خۆشه‌ویستانمان ده‌كه‌ین، به‌و هیوایه‌ین، کە هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ببێته‌ ده‌روازه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌، بۆ گەڕانەوە و گیرسانەوەیەکی ڕاستگۆیانە بۆ باوەشی پڕ ئاسوودەیی ئیسلام و، خوازیاری ئەوەشین، کە مانگی پڕ خێر و بەرەکەتی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشی و بەختەوەری بۆ تێکڕای گرۆی مرۆڤایه‌تی، لە خودای پەروەردگاریش دەپاڕێینەوە، كه‌ ڕەمەزانی ئەوجارەمان، بە هاتنه‌دی خه‌ون و خولیاكانی هه‌موو لایه‌ك تەواو ببێت و، له‌ سایه‌ی ساته‌ جوانه‌كانیشییدا، دڵه‌كانمان به‌ نووری ئیمان و تەقوا ئاوه‌دان بكاته‌وه‌.

ڕەمەزانتان پیرۆز و، ساتەکانیشتان پڕ بێت لە پەرستش و سەردانەواندن بۆ پەروەردگاری گەورە.

إرسال تعليق