به‌ڕۆژووبوون له هه‌موو ئایینه ئاسمانییه‌كان ڕێبازێكه بۆ په‌روه‌رده‌كردنی مرۆڤ له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنان له به‌ها به‌رزه‌كاندا، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی له ژماره‌ی ڕۆژه‌كانیان و چۆنییه‌تی له به‌ڕۆژووبوونیاندا، خودای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: (( يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ))، (البقرة ـ 183 ـ)، واته: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ڕۆژووی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رتان پێویست كراوه هه‌روه‌كو له‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئێوه‌ش پێویست كرابوو، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی و پارێزكاری بكه‌ن. كه‌واته به پێی خوێندنه‌وه‌مان بۆ سیاقی ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه، خودای گه‌وره به‌ده‌ستهێنانی ته‌قوای كردووه‌ته ئامانجه به‌رزه‌كه‌ی به‌ڕۆژووبوون، وشه‌ی ته‌قواش كۆكه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و به‌ها به‌رزانه‌یه كه په‌سندیده‌ی په‌روه‌ردگارن.
هه‌موو فه‌ڕز و ئه‌رك و فه‌رمانه‌كانی ئیسلام ڕێگه‌یه‌كن به‌ره‌و ته‌قوا، با ڕوونتر بڵێن، ده‌لاله‌تی ته‌قوا له قووڵایی واتای هه‌ر هه‌موویاندایه، به تایبه‌تیش ڕۆژوو، چونكه تایبه‌تمه‌ندی وابه‌ستبوونی نێوان به‌ڕۆژووبوون و ته‌قوا شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خودای گه‌وره به‌ڕۆژووبوونی كردووه‌ته شێوازێك بۆ پاكژكردنه‌وه‌ی نه‌فس و تاقیكردنه‌وه‌ی ئیراده، ئه‌مه‌ش به ڕێگه‌ی ده‌ستهه‌ڵگرتن ده‌بێت له گرنگترین ئاره‌زوو و پێویستییه جه‌سته‌ییه‌كان، له پێناو ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان به‌ره‌و ترۆپكی پله‌كانی ته‌واوێتی به‌رز ببنه‌وه.
ئه‌و په‌یڤانه‌شم له‌وه‌وه هاتوون، كاتێك ده‌بینین مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك توانیوێتی هه‌موو شتێكی ده‌ستبكه‌وێت و كۆنتڕۆڵی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی بكات ته‌نها له ته‌قه‌للادن بۆ ته‌قوا گیرۆده‌ی نسكۆبردن ده‌بێت!، ئه‌و به داگرتنی دوگمه‌یه‌ك ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی و ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و سه‌ته‌لایت و ئامێره‌كانی و هتد.. ده‌كاته‌وه، به ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت و مۆبایل دوورگه و ئۆقیانووس و ده‌ریاكان ده‌گه‌ڕێت، هه‌موو ئه‌وانه ئاسانكاری زۆریان بۆ كردووه له ژیاندا، به تایبه‌ت بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی پتر له به‌ها به‌رزه‌كان و بوژاندنه‌وه‌ی گیانی ته‌قواكاری له ناخییدا، به‌ڵام له پۆشینی به‌رگی ته‌قوادا به‌رگه‌ی به‌ربه‌ره‌كانێی نه‌فس ناگرێت!.
به‌ڕاستی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، كاتێك ده‌بینین هه‌مان ئه‌و مرۆڤه ده‌سته‌وه‌ستانه له به‌رده‌م ئاره‌زووه‌كانییدا و له ئاست ڕۆشنبیری جیهانگیرییدا چۆك داده‌دات، جیهانگیرییه‌ك كه له‌سه‌ر به‌كاربردن و به‌ها مادییه‌كان وه‌ستاوه!، سه‌یرتر له‌وه‌ش، ئه‌و پله‌ی تێركردنی پێویستییه سروشتییه‌كان ده‌به‌زێنێت له پێناوی تێركردنی پێویستییه‌كانی تر كه له پله‌ی دووه‌مه‌وه دێن!، كه كه‌سانی خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێز ده‌توانن به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری ببن. ئه‌و پله به‌زاندنه‌ی مرۆڤ سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامان به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نجامێكی ئیجابی ده‌ستبكه‌وێت!!، له هه‌ر هه‌مووشی خه‌ساره‌تبارتر، شكستهێنانییه‌تی له وه‌به‌رهێنان له به‌ها به‌رزه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی پله‌به‌رزی ته‌قواكارییدا!.

نووسینی/ بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس
إرسال تعليق