Ads (728x90)

سانۆگۆ بووە تۆپوەشێنێکی نوێ لە ئەڕسناڵ
یانەی ئەڕسناڵی ئینگلیزی بۆ تۆپى پێ لەسەر پێگەی خۆی لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت ڕایگەیاند، بە شێوەیەکی ڕەسمی گرێبەستێکی ماوەدرێژی لەگەڵ هێڕشبەری لاوی فەڕەنسی (یایا سانۆگۆ) ئیمزاکردووە.

دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەی (ئۆزێری) فەڕەنسی، (یایا سانۆگۆ) پەیوەندی بە ڕیزەکانی تۆپوەشێنەکانی لەندەنەوە کرد.

شایەنی باسە (یایا سانۆگۆ) یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتووەکانی فەڕەنسا کردووە، لە ئێستاشدا لەگەڵ هەڵبژاردەی لاوانی فەڕەنسا، لە تورکیا بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی جیهانی دەکات.

إرسال تعليق