Ads (728x90)

بەساڵاچووێك هەشتا ساڵە کەعبەی پیرۆزی جێنەهێشتووە
ژمارەیەك لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی پیاوێکی بەساڵاچوویان گواستۆتەوە، کە هەشتا ساڵە لە کەعبەی پیرۆز ماوەتەوە و جێینەهێشتووە!.

پیاوە بەساڵاچووەکە لە چاوپێکەوتنێکدا، کە گەنجێك لەگەڵییدا ئەنجامیداوە، دەڵێت: لەوەتەی سەردەمی "پادشا عەبدولعەزیز ئال سعود" ەوە، من ڕۆژانە لە کەعبەی پیرۆز ئامادە دەبم و، بە درێژایی ئەو هەموو ماوەیەش، هەرگیز بەجێمنەهێشتووە، تەنها لەو کاتانەدا نەبێت، کە دووچاری نەخۆشی توند بوو بووم.

بەساڵاچووێك هەشتا ساڵە کەعبەی پیرۆزی جێنەهێشتووە
لە کاتی قسەکردنییدا، پیاوە بەساڵاچووەکە چیرۆکێکی سەرسوڕهێنەر دەگێڕێتەوە و دەڵێت: ڕۆژێکیان لەلای دەرگای حەڕەمی پیرۆز، تووشی شکانی حەوزم بووم و، مانگی ڕەمەزانی پیرۆزم بەسەرداهات و، نەمتوانی لەگەڵ موسڵمانان لەناو حەڕەمی پیرۆز نوێژ بکەم، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێك لە مانگی پیرۆز، سوور بووم لەسەر ڕۆیشتن بۆ ئامادەبوون لە نوێژی هەینی، ئەو درێژە بە گێڕانەوەکەی دەدات و دەڵێت: کاتێك لە ناو حەڕەمی پیرۆز دانیشتبووم، خەوم بەسەردا هات، کە بە خەبەر هاتمەوە، لە خوای گەورە پاڕامەوە شیفام بدات، یەکسەر خوای گەورە شیفای دام!.

پیاوە بەساڵاچووەکە بە گریانەوە کۆتایی بە قسەکانی دێنێ و دەڵێت: داوات لێدەکەم ئەی بەندەی خودا، پەیوەست بە خودای گەورە، ئەو لە هەموو ناخۆشییەکان ڕزگارت دەکات، ئەگەر لێی بپاڕێیەوە، وەڵامت دەداتەوە، ئەگەر داوای شتێکی لێبکەی پێتدەبەخشێت.

کلیك لێرە بکە بۆ بینینی گرتە ڤیدیۆییەکە.

إرسال تعليق