Ads (728x90)

کۆلۆ تۆریه: دەیسەلمێنم، کە باشترین بەرگریکارم لە جیهان
دوای ئیمزاکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، ئەستێرەی پێشووی یانەی مانچستەر سیتی گوتی: دەمەوێت لە ڕێگەکەدا گەورە دەربکەوم.

یاریزانە ئیغوارییە ڕەشپێستەکە (کۆلۆ تۆریه) خۆی بە باشترین بەرگریکار لە جیهان دادەنێت، ئەگەر چی دەرفەتی یاریکردنی بە شێوەیەکی بەردەوام لە یانەی مانچستەر سیتی پێنەدراوە، ئەو بڕوای وایە، کە دەتوانێت ئەو ڕاستییە لەناو یاریگا و لەگەڵ یانە تازەکەی بسەلمێنێت.

شایەنی باسە ئەمڕۆ سێشەممە، (کۆلۆ تۆریه) بە پێی گرێبەستێکی ڕەسمی، چووە ڕیزەکانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی، بەمەش لە دوای یانەی ئەڕسناڵ و یانەی مانچستەر سیتی، یانەی لیڤەرپول سێیەم وێستگەیەتی لە پرێمەرلیگ کە یاری تێدا دەکات.

إرسال تعليق