Ads (728x90)

ئۆباما چۆن وەسفی ڕەمەزان دەکات؟
لە ئاهەنگێکی ڕۆژووشکاندندا، کە کۆشکی سپی بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانەوە سازیکردبوو، "باراك ئۆباما" سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وتی: لە هەموو ڕۆژێکدا، موسڵمانە ئەمریکییەکان یارمەتیدەرن بۆ پێکهێنانی ئەو شێوازەی بیری لێدەکەینەوە و مامەڵەی پێدەکەین و کارەکانمانی پێ ڕادەپەڕێنین، ئەوە ئەو ڕۆحیەتەیە کە لەو شەوەدا هیواخوازان ئاهەنگی پێدەگێڕن، ئەو داهێنەرانە ئاهەنگی پێدەگێڕن، کە بیرۆکەکانیان دەبێتە هۆکاری پێشکەوتنەکان و دەرفەتەکانی کاری نوێ دەڕەخسێنن.

سەرۆکی ئەمریکا وتی: بەلای موسڵمانانەوە، مانگی ڕەمەزان کاتی بیرکردنەوە و ڕامانە، دەرفەتێکە بۆ دەرخستنی دڵسۆزی بۆ خودای گەورە، ئەوەش بە ڕێگەی نوێژکردن و بەڕۆژووبوون، بەڵێ مانگی ڕەمەزان کاتی یەکخستنەوەی ناو خێزان و دۆستانە وەکو چۆن ـ ئەمشەو ـ ئەوە بە گیانی خۆشەویستی و ڕێزگرتن دەکەین، ئەوەش بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونمان بە یەکترەوە، هەروەها بۆ نوێکردنەوەی پابەندبوونمان لە ئاست هاوسێکانمان و یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لەگەڵمان دەژین و زۆر موحتاجن، چونکە وەکو ڕێنماییەکانی قوڕئانی پیرۆز دەڵێت: ومَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ خَيْرًا يَرَهُ.

إرسال تعليق