Ads (728x90)

بەڕۆژووبوون مرۆڤ ڕادەهێنێت لەسەر دڵنیایی
بە گوێرەی چەندین لێکۆڵینەوەی زانستی و توێژینەوەی پزیشکی، دەرکەوتووە کە سوودەکانی بەڕۆژووبوون زۆر لەوە زیاترن لە چوارچێوەی پەرستش و پەیوەستبوون بە گوێڕایەڵیکردنی فەرمانی خودایی کورت بکرێتەوە، بەڵکو ڕەهەندەکانی هێندە فراوانن کە بەردەوام شتێکی نوێیان لێ ئاشکرا دەبێت.

زانایانی بواری پزیشکی دەروونی گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی، کە بەهۆی ئەوەی جەستەی مرۆڤ هەندێك هۆڕمۆن دەردەدات، گرژیی و توڕەیی و هەڵچوون لەلای زیاتر دەبێت، ئەوەش سەردەکێشێت بۆ دروستبوونی شڵەژانە جەستەیی و دەروونییەکان.

بە گوێرەی پشتبەستن بە دەرەنجامی چەندین توێژینەوە، پسپۆڕان دووپات لەو ڕاستییە دەکەنەوە، کە بەڕۆژووبوون بە دەرفەت دادەنرێت بۆ ڕاهێنانی مرۆڤ لەسەر ئارامی و چێژوەرگرتن لە حەسانەوە و هەستکردن بە دڵنیایی.

بۆیە پێویستە مرۆڤ خۆی بپارێزێت لە گرژیی و توڕەیی و هەڵچوون، کە بە سەرسەختترین دوژمنەکانی جەستەی مرۆڤ دادەنرێت، با هەمووشمان بایەخ بەو ڕاهێنانە بدەین و لە جیهانی ئارامی و دڵنیایی جێگەی خۆمان بکەینەوە.

بەو هیوایەی بەڕۆژووبوونمان ببێتە مایەی دڵنیابوونەوەمان و بەدەستهێنانی سوودە دەروونی و تەندروستی و جەستییەکان، نەخاسمە سوودمەندبوونمان لە ڕووی ئایینیەوە، خوای گەورە ڕۆژوو و تاعەتی هەموو لایەکمان قەبول بکات ئینشاڵا.

إرسال تعليق