Ads (728x90)

تیاگۆ ئەلکەنتارا: ئارەزووێکی گەورەم هەیە بۆ سەرکێشی
دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی، کە بە گوێرەی بۆندێكی ڕەسمی لە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانییەوە ڕوویکردە یانە باڤارییەکە، (تیاگۆ ئەلکەنتارا) بۆ پێگەی ڕەسمی یانەی بایرن میونخی هاتە ئاخاوتن.

لە میانی قسەکانییدا بۆ پێگەی ڕەسمی یانەی بایرن میونخ، (تیاگۆ ئەلکەنتارا) وتی: زۆر بەختەوەر و تامەزرۆم بۆ ئەو وێستگە گرنگەی ژیانی پیشەگەرییم، ئەگەر ڕۆژێکی خۆش هەبێت لە ژیانمدا، ئەوڕۆیە، هەست بە شانازی دەکەم بە هاتنم بۆ ڕیزەکانی یانەی بایرن میونخ.

(تیاگۆ ئەلکەنتارا) یەکێکە لە ئەستێرە درەوشاوەکان، کە لە مەدرەسەی (لاماسیا) ی تایبەت بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێگەیشتووە، بەڵام بەهۆی پێنەدانی دەرفەتی زۆر بۆ یاریکردن، بڕیاریدا یانە کەتەلۆنییەکە جێبهێڵێت، چاودێرانیش پێیانوایە، کە یانەی بەرشەلۆنە یەکێك لە گرنگترین یاریزانە ئاستبەرزە دەرکەوتووەکانی لە کیسچوو، کە پێدەچێت لە ئایندە پەشیمان ببێتەوە لە دۆڕاندنی بەهرەمەندەکانی (لاماسیا).

شایەنی باسە  بڕی بۆندی گواستنەوەی (تیاگۆ ئەلکەنتارا) بۆ ڕیزەکانی یانەی بایرن میونخ (25) ملیۆن یۆرۆ بوو، هاوکات (تیاگۆ ئەلکەنتارا) درێسی ژمارە (6) لە ڕیزەکانی یانە باڤارییەکە دەپۆشێت.

إرسال تعليق