Ads (728x90)

“پارێزی بەڕۆژووبوون” پڕفرۆشترین کتێبە لە ئەمریکا و بەڕیتانیا
پەرتووکی “پارێزی بەڕۆژووبوون” سەرلیستی پڕ فرۆشترین کتێبی گرتووە لەمساڵدا لە هەردوو وڵاتی ئەمریکا و بەڕیتانیا، کە زیاتر لە (12) جار لە چاپ دراوەتەوە. 
 
شێوازێکی تاقیکراوەی سەرسوڕهێنەر بۆ خۆپاراستن، بە (پارێزی بەڕۆژووبوون) ناوزەد کراوە، کە لە لایەن ڕۆژنامەنووس و میدیاکاری تەلەفزیۆنی بەڕیتانی پسپۆڕ لە کاروباری پزیشکی (مایکل مۆسلی) و کچە ڕۆژنامەنووس (میمی سبنسر) داهێنراوە و لە پەرتووکێکدا (کە هەمان ناو هەڵدەگرێت) ڕوونکراوەتەوە.


بەگوێرەی ڕۆژنامەی (الشروق) ی جەزائیری، سیستەمی خۆپاراستنەکە، پشتدەبەستێت بە لێکۆڵینەوەکانی زانا ئەمریکی و بەڕیتانییەکان، کە بۆیان ئاشکرابووە، کە بەڕۆژووبوون بە شێوەی پچڕ پچڕ، یارمەتیدەری خەڵك دەبێت لە کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری لەش و زیادکردنی هەستیاری جەستە بۆ ئەنسۆلین و سنووردانان بۆ ڕێژەی کۆلیستڕۆل، ئەمەش ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و نەخۆشی شەکرەی خوێن.


دوای ئەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆل و شەکرەی خوێن لەلای (مایکل مۆسلی) بەرز دەبێتەوە و ئەنجامی سەرسوڕهێنەری خۆپاراستنەکەی بۆ ئاشکرا دەبێت، سیستەمی خۆپاراستنەکە لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لە پڕۆگرامێکی تەلەفزیۆنی لە تۆڕی تەلەفزیۆنی (BBC) تاقیکرایەوە.


شایەنی باسە بەڕۆژووبوون لە ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لە هەموو هەفتەیەکدا، سوننەتێکی گەورەی پێغەمبەری خۆشەویستمانە (دخ)، شێوازێکی سەرکەوتووشە بۆ چارەسەری جۆرەها نەخۆشی و لەلایەن ڕێژەیەکی بەرفراوان لە موسڵمانان تاقیکراوەتەوە، بێجگە لەوەش کە پاداشتێکی ئێکجار گەورەشی تێدایە.


جێگەی گوتنە، لە ئەمریکا و بەڕیتانیا سیستەمێکی خۆپاراستنی خۆراکی پەیڕەو دەکرێت، کە ڕێگە بە ئارەزوومەندانی جوانی و ڕێکی لەش دەدات، کە حەزیان لە هەر جۆرە خواردنێك بێت بیخۆن، بەڵام لە هەفتەی تەنها پێنج ڕۆژ!!.

إرسال تعليق