Ads (728x90)

لە گوندێکی تورکیا، هەر کەسێك جگەرە بکێشێت 3 ڕۆژ دەردەکرێت
بەساڵاچووانی گوندی (ئەلابالەك) لە ناوچەی (ئەنادۆڵ) لە تورکیا، بڕیاریاندا هەر کەسێك لە گوندەکەیان جگەرە بکێشێت، بۆ ماوەی  3 ڕۆژ دەردەکرێت و ڕێگەی پێنادەن بێتەوە ناو گوند.

(عەلی یاکین) موختاری گوندەکە دووپاتیکردەوە، کە ئەو بڕیارەی دەستەی بەساڵاچووانی گوند دەریکردووە، ئامانج لێی نەهێشتنی دیاردەی جگەرەکێشانە لەناو دانیشتووانەکەی، کە (150) کەسن، هاوکات دەبێت مێوانانی گوندیش پابەند بن بە جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە.

ئەندامێکی دەستەی بەساڵاچووانی گوندەکەش گوتی: هەوڵدەدەین لە پێناو نەهێشتنی دیاردەی جگەرەکێشان بە شێوەیەکی کۆتایی، هیواداریش گوندەکانی تر چاو لە ئێمە بکەن.

إرسال تعليق