لە هەنگاوێکی گرنگدا، کە لەلایەن دانیشتووانی شاری (بۆرك) ی سەر بە ویلایەتی (ڤێرگینیا) ی ئەمریکی پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، ئیدارەی یەکێك لە کڵێساکان هەڵسا بە تەرخانکردنی شوێنێك لە باڵاخانەکەی بۆ جالیەی موسڵمانان، بۆ ئەوەی لە ماوەی مانگی ڕەمەزاندا نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجام بدەن.
ڕادیۆی (سوا) لەسەر زاری چەند تاکێکی جالیەی موسڵمانان بڵاویکردەوە، کە ئەو دەستپێشخەرییە جێگەی ڕێز و تەقدیری سەرجەم موسڵمانانە، شوێنکەوتووانی مەسیحیش ئەو هەنگاوەی ئیدارەی کڵێساکە بە پەیامێکی بەهێز بۆ لێبووردەیی و پێکەوەژیان و ڕێزگرتن لە یەکتری وەسف دەکەن، کە ئەو بنەما گرنگانەشە سەرجەم شوێنکەوتووانی ئایینە ئاسمانییە جیاوازەکانی لە شارە ئەمریکییەکەدا کۆکردۆتەوە.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، کە ئەو دەستپێشخەرییە یەکەمین نییە لەو جۆرە، بەڵکو کەنیسەی (سانت جۆن) لە شاری (ئەبێردین) لە سکۆتلەندا، لە هەموو ڕۆژانی هەینییدا، دەرگاکانی کڵێسا بە ڕووی موسڵمانان واڵا دەکات، بۆ ئەوەی هەر پێنج نوێژە فەڕزەکەی تێدا ئەنجام بدەن.

إرسال تعليق