Ads (728x90)

ئیسکۆ بە مەدریدستاکان ناسێنرا
دوای نیوەڕۆی ئەوڕۆ، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئەستێرەی تازەی یانەی شاهانە (ئیسکۆ) بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هەوادارانی ڕیال مەدرید ناسێنرا.

(ئیسکۆ) بە پێی بۆندێكی پێنج ساڵە و بە بڕی (30) ملیۆن یۆرۆ، لە یانەی مەلەگای ئیسپانییەوە ڕوویکردە ڕیزەکانی یانای شاهانە.

هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، ژمارەی درێسی (ئیسکۆ) ئاشکرا کرا، کە ژمارە (23) یە، ئەستێرە دیارەکانی ڕیاڵ مەدرید لە پێشوودا ئەو درێسەیان پۆشیووە لە نموونەی (بێکهام، شنایدەر، ڤان دەر ڤارت، ئۆزێل).

إرسال تعليق