Ads (728x90)

ئەو وێنەیەی جیهانی هەژاند و وێنەگرەکەشی خۆی کوشت
ئەو وێنەیە لە کاتی برسێتییەکەی سۆماڵ لە ساڵی (1994) لەلایەن وێنەگری ئەمریکی (کیڤن کارتەر) ەوە گیراوە، کە ئەوکات وڵات دووچاری بێبارانی و وشکەساڵی و نەبوونی ڕۆزی بوویەوە.

ئەو کات وێنەکە لە پێشبڕکێی وێنەهەواڵییەکان بەشداری پێکرا، کە ساڵانە بەڕێوە دەچێت و خەڵاتی (بۆلتەرز) ی بەدستهێنا.

لە وێنەکەدا منداڵێکی سۆماڵی دەردەکەوێت، کە تەمەنی لە سێ ساڵ تێنەپەڕیووە، برسییەتی بە جۆرێك گورزی لێوەشاندووە و جەستە شەکەتەکەی ماندوو کردووە، کە بەرەو نزیکترین گوند دەخشێت، پاش ئەوەی بەهۆی برسییەتییەوە دایك و باوکی لەدەستدەدات.

ئەو وێنەیەی جیهانی هەژاند و وێنەگرەکەشی خۆی کوشت
کیڤن کاتەری وێنەگر
لە کاتێکدا ئەو منداڵە لەسەر زەوی دەخشێت، ئەو هەڵۆیەی لە وێنەکەدا دیارە، چاوەڕێی مردنی منداڵەکە دەکات بۆ ئەوەی قووتی بدات و بیخوات!، چونکە هەڵۆ تەنها لاشەی مردوو دەخوات، بۆیەش هەڵۆکە وردە وردە بەدواوەیەتی!.

ئەوەی گرنگە ئەوەیە، کە هیچ کەسێك نازانێت منداڵەکە چی بەسەرهات؟!، ئایا گەیشتە گوندەکە بۆ ئەوەی خۆی لە برسییەتی و لە هەڵۆکە بپارێزێت یان نا؟!.

ئەوەی دووپاتکراوەتەوە ئەوەیە، کە (کیڤن کارتەر) ی وێنەگر، کە وێنەکەی گرتووە، باسی ئەو دیمەنە ئازاربەخشە و وێنەکەی بۆ هاوڕێکانی کردووە و پێیووتن، کە تا سەرئێسقان بێتاقەت و بێهیوا بووە لە ژیان، ناشیەوێت لەوە زیاتر دڵڕەقی وەرچەرخانەکانی ڕۆژگار هێندەی تر بیتۆقێنێت، هەر بۆیەش بۆ ڕۆژی دواتر، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە، چونکە وەکو باس دەکرێت، (کیڤن کارتەر) لە ژێر کاریگەرییە توندەکانی دیمەنی وێنەکە، خۆی کوشتووە!.

إرسال تعليق