به هه‌ڵوه‌سته‌كردنێكی هێمنانه‌و هۆشیارانه له سه‌ر فه‌رمووده دانسقه‌كه‌ی پێشه‌وامان محمد ( د خ )، كه له باره‌ی به‌ڕۆژووبوونه‌وه ده‌فه‌رمووێت: ( صوموا تصحّوا )، واته: به‌ڕۆژوو بن، له‌ش ساغ ده‌بن، ته‌وه‌ر و تیۆرێكی مه‌زن له قووڵایی تێكسته‌كه‌یدا به‌رجه‌سته ده‌بێت، كه خوێنه‌ر ڕووه‌و ڕامان و ڕووانینێكی دوورتر و به‌رفراوانتر له مه‌ودا و مه‌به‌سته ئایینیه‌كه ئاراسته ده‌كات و، به‌پێی خوێندنه‌وه‌و خه‌مڵاندنێكی لۆژیكیانهو واقیعیانه‌ی دوو ده‌سته‌واژه‌كه‌ی سیاقی ده‌قی فه‌رمووده‌كه، به‌یه‌كه‌وه گرێدانهوهیهكی ڕاشكاوانه‌ی به‌ڕۆژووبوون و ته‌ندروستی جه‌سته‌یی به‌دیده‌كرێت و، مهغزاداریی و به‌هاداریی كاكڵه و كرۆكه ئاڵتوونییه‌كه‌ی له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه فه‌رمووده‌كه به ته‌نها له ڕه‌گ و ڕه‌هه‌نده ئایینییه‌كه‌وه چڕ نابێته‌وه، به‌ڵكو درێژده‌بێته‌وه بۆ ناواخنی فه‌رهه‌نگیی خۆراكناسیی و زانستی پزیشكایه‌تی و، هه‌میشه ئاسا فهرموودهكانیی سه‌روه‌رمان ئه‌و جیاوازیی‌و ڕه‌سه‌نایه‌تییه‌یان تیادا ڕه‌نگده‌داته‌وه، كه تایبه‌تمه‌ندیی له قاڵبدانو قۆرخكاریی هه‌ڵناگرن و، له‌وه پڕتر و تێروته‌سه‌لترن، كه به هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵه‌وه له‌باره‌یانه‌وه بدوێین و چوارچێوه بۆ شیكار و شرۆڤه‌ی واتا و وێستگه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانییان بسازێنین.
نه‌خاسمه ئێمه مانانێك، كه هێشتا مه‌شقی مه‌له‌وانیی له ده‌ریای وشه یاقووتییهكانیدا ده‌كه‌ین و، له تاوسه‌ندنی شهپۆڵێكییدا، خۆمان له كه‌نار و لێواردا ده‌بینینه‌وه، لێره‌دا ده‌توانین بڵێین ئه‌و مه‌زه‌نده ئاقڵمهندانهیهش له چوارچێوه‌یه‌كی فه‌لسه‌فییانه‌ی پڕشنگدارتردا دهتریسكێتهوه، كه ستراتیژیه‌تی ئاراسته و ئاینده‌سازیی له ئایینی ئیسلام بۆ گرۆكانی مرۆڤایه‌تی به گشتی و موسڵمانان به تایبه‌تی، له سه‌ر بنچینه‌ی نهخشهڕێیهكی دوورمه‌ودا بنیاتنراوه، كه وێنه‌ی نه‌بووه‌و نابێ له‌و گه‌ردوونه‌دا، به‌و مانایه‌ی، کە له بونیادی ئایینگهراییهكهیدا، بهرنامهسازییهكی دوورنما و دووربینانه داڕێژڕاوه، كه له‌یه‌ك كاتدا خه‌سڵه‌تی زیندووێتی په‌یامه‌كه‌ی و حه‌وسه‌ڵه‌ی پێڕۆكردنێكی شایان به به‌رزیی و سهنگینییهكهی له لای شوێنكهوتووهكانییهوه چه‌سپاوتر و قووڵتر ده‌كاته‌وه.
له ئێستای زه‌مه‌نی جیهانگیریی و ته‌كنه‌لۆژیاشدا، كه هاوكێشه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه، تادێ بۆچوون و لێكدانه‌وه ته‌قلیدییه‌كانیش كاڵتر ده‌بنه‌وه و ڕووكاره ڕاسته‌قینه دره‌وشاوه‌كان بهردیدهتر ده‌بن و، ئه‌و هه‌قیقه‌ته‌ش له به‌ڕۆژووبووندا به‌رچاوتر و ڕوونتر ڕه‌نگده‌داته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر جاران وێنای بهڕۆژبوونمان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا بكردبا، كه كردارێكه برسییه‌تی و تینوێتی و بێتاقه‌تی لێ په‌یدا ده‌بێت، ئه‌وا به پێی لێكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه زانستییه هاوچه‌رخه‌كان (كه له ئێستادا به وه‌رزی وه‌رچه‌رخانی دیرۆكی و بازدانه بارگاوییهكانی به به‌ره‌نجامی به‌رهه‌مداری گرانبه‌ها و گونجاو له گه‌ڵ ئامار و ئاماژه قورئانیی و فه‌رمووده‌ییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت) كه له سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و وه‌زیفه فیسیۆلۆجییهكانیی ئه‌نجامدراون، ئه‌وه سه‌لمێندراوه، كه به‌ڕۆژووبوون دیارده‌یه‌كی سرووشتییه و پێویسته جه‌سته‌ی مرۆڤ پیاده‌ی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی به شایسته‌یی و ڕێكخراویی ئه‌دا بكات و، زۆریش پێویسته بۆ ته‌ندروستیی مرۆڤ چه‌شنی خواردن و خواردنه‌وه و نووستن و جووڵه و هه‌ناسه‌دان.
به‌و واتایه‌ی، کە چۆن جه‌سته‌ی مرۆڤ له كاتی بێبه‌شبوون له خه‌وتن و خۆراك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دووچاری ناڵاندنو ته‌نانه‌ت نه‌سازانی ته‌ندروستیی ده‌بێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش له بێبه‌شبوونی له به‌ڕۆژووبوون گیرۆده‌ی نه‌ساغی و ناته‌ندروستیی ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌توانین به قه‌ناعه‌تێكی پته‌وه‌وه بڵێین، كه هۆكاری گرنگیی به‌ڕۆژووبوون بۆ لایه‌نی جه‌سته‌یی و سوودی پزیشكیی ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه وه‌كو لای زانایانی بواری پزیشكایه‌تی ساخبۆته‌وه، به‌ڕۆژووبوون یارمه‌تیده‌رێكی گرنگی له‌شه له پرۆسه‌ی تێكدان و بنیاتناندا، كه به هۆیه‌وه جه‌سته له شانه كۆنه‌كان و زیاده‌كان ڕزگاریی ده‌بێت و، پارێزگاریی له هاوسه‌نگیی كردارهكانیی ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌بینین سیستهمو پرۆسیسی به‌ڕۆژووبوون، كه له ئایینی ئیسلامدا پێڕۆكراوه و، برسییه‌تیی و تینووبوون و تا ڕاده‌یه‌كیش بێتوانایی بۆ ماوه‌ی كه‌متر له چوارده كاتژمێر ( له ئێستادا ) له‌خۆده‌گرێت، ئینجا قۆناغی ڕۆژووشكاندنی به‌دوا دادێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، سیسته‌م و پرۆسیسێكی نموونه‌ییه بۆ چالاككردنی هه‌ردوو پرۆسه‌ی تێكدان و بنیاتنان، كه ئه‌مه‌ش یه‌كڕاست پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وێناكردنهیه، كه هه‌ندێك خه‌ڵك پێیانوایه به‌ڕۆژووبوون به‌ره‌و لاوازیی و بێتاقه‌تیی سه‌رده‌كێشێت (به‌و مه‌رجه‌ی به‌ڕۆژووبوونه‌كه له ڕێژه لۆژیكییهكه تێپه‌رنه‌كات كه له ئیسلامدا هه‌یه، كه به‌ڕۆژووبوونی مانگێكه له ساڵێكدا وه‌كو واجب، له گه‌ڵ به‌ڕۆژووبوونی سێ ڕۆژ له مانگێكدا وه‌ك سوننه‌ت له گه‌ڵ باقی سوننه‌ته‌كانی دیكه)، به‌ڵكو له هه‌مووشی گرنگتر و بایه‌خدارتر ئه‌وه‌یه، كه به‌ڕۆژووبوون مایه‌ی شیفا و چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كانه و بهربهستیێكی پته‌و له به‌رده‌م تهشهنهسهندنییان داده‌نێت.
بۆیه به مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی و به‌هێزتر بوونی ئه‌و ڕاستییانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان، تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ندێك ڕاوبۆچوونی زانایان و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان:
1 ـ گۆڤاری (سۆڤییه‌ت) ی تایبه‌ت به خۆراك، كه له مۆسكۆ ده‌رچووه، له ژماره‌ی مانگی كانونی دووه‌می ساڵی ( 1976 )، بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه: دواجار جێی خۆیه‌تی په‌رتووكی (برسیه‌تی له پێناو ته‌ندروستی) بیربخه‌ینه‌وه كه دانراوی ( پرۆفیسۆر نیكولایف بیلوی) ه و، تیایدا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو هاوڵاتییه‌كی شاره گه‌وره‌كان چێژ له ته‌ندروستی وه‌ربگرن، پێویسته مه‌شق له سه‌ر برسییه‌تی ته‌واو بكه‌ن، ئه‌ویش به وازهێنان له خواردن بۆ ماوه‌ی(3 ـ 4) هه‌فته به شێوه‌ی ده‌وری له ساڵێكدا، له پێناو ڕزگاربوونی جه‌سته له پاشه‌ڕۆكان و زیاده ژه‌هراوییه‌كان.
2 ـ (دكتۆر بندكت) پێشڕه‌و له پزیشكایه‌تی سروشتیی له ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هه‌ڵه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی، كه پێیوایه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وا نان ناخوات، چونكه جه‌سته به‌رده‌وامه له خواردن سه‌رباری به‌ڕۆژووبوون، یه‌كه‌م شتیش كه جه‌سته ده‌یخوات له كاتی به‌ڕۆژووبووندا، ئه‌و مادده چهورییانهیه، كه له ته‌واوی لاشه‌دا هه‌یه و، بڕی ئه‌و چه‌ورییه‌ش كه‌مده‌بێته‌وه، كه له ده‌وروبه‌ری دڵ و به‌شه‌كانی دیكه‌دا هه‌یه، ناوبراو به پشتبه‌ستن به پسپۆڕیی و ئه‌زمووندیده‌یی له كاروباری پزیشكایه‌تی ده‌ڵێت: به‌ڕۆژووبوون ده‌رفه‌تی ئه‌وه به جه‌سته و بهشهچێنراوهكانی و شانه‌كانی ده‌به‌خشێت، كه له‌و پاشه‌ڕۆ و مادده زیانبه‌خشانه ڕزگاری ببێت، كه له سه‌ره‌نجامی كرداری هه‌رسكردن و كرداره‌كانی دیكه‌دا په‌یدا ده‌بن، هه‌روه‌ك به‌ڕۆژووبوون ده‌رفه‌تی چاكبوونه‌وه ده‌به‌خشێته ئه‌و به‌شه چێنراو و ئه‌ندامه تووشبووانه‌ی جه‌سته به كێم كردن و هه‌وكردن.
3 ـ دكتۆر (فاك فادون)، كه یه‌كێكه له‌و پزیشكانه‌ی بایه‌خییان به لێكۆڵینهوهکردن له سه‌ر به‌ڕۆژووبوون و كاریگه‌رییه‌كه‌ی داوه، ده‌ڵێت: هه‌موو مرۆڤێك پێویستی به به‌ڕۆژووبوونه، تەنانەت ئه‌گه‌ر نه‌خۆشیش نه‌بێت، چونكه ژه‌هری خۆراك و داووده‌رمان له له‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه و وه‌ك نه‌خۆشی لێده‌كات و، جه‌سته قوڕس ده‌كات و توانای چالاكییه‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر مرۆڤ به‌ڕۆژوو بوو، له بارگرانایی ئه‌و ژه‌هرانه ڕزگاری ده‌بێت و هه‌ست به به‌هێزیی و چالاكیی ده‌كات، كه له‌وه‌و پێش نه‌یبینیوه، لێره‌دا به‌ڕۆژووبوون به یه‌كه‌مین بنچینه‌ی پزیشكیی داده‌نرێت، كه ناشێت هیچ یه‌كێك گومان له پێویستییهكهی بكات و، پزیشكه‌كان له ڕابردوو و له ئێستاشدا یارمه‌تی لێوه‌رده‌گرن.
4 ـ نوێترین لێكۆڵینه‌وه پزیشكییه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، كه یه‌كه‌مین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته، كه خۆراكییان پێبگات له كاتی به‌ڕۆژووبووندا، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ن، كه تووشی نه‌خۆشی بوونه، به تایبه‌ت ئه‌وانه دووچاری كێم كردن‌و هه‌وكردن هاتوون، لێره‌دا به‌ڕۆژووبوون به یه‌كه‌مین چاره‌سه‌ری داده‌نرێت بۆ لابردنی شانه تێكچووهكانو گرێیهكانو زیاده‌گۆشت و كیسه‌ی چه‌وری و، پزیشكه‌كان له میانی تیشكه‌كانی دهستنیشاكردندا، له‌وه دڵنیابوونه، كه له كاتی به‌ڕۆژووبووندا، قه‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشی و حاڵه‌تانه بچووكتر ده‌بنه‌وه.
له كۆتاییدا ئاماژه به بۆچوون و لێكدانه‌وه‌یه‌كی لۆژیكیانه‌ی (توم برنز) له قوتابخانه‌ی كۆلۆمبیا بۆ ڕۆژنامه‌وانیی ده‌ده‌ین، كه به‌ڕۆژووبوون ده‌به‌ستێته‌وه به ئه‌زموونێكی باڵای ڕۆحی و ده‌ڵێت: به‌ڕۆژبوون ئه‌زموونێكی ڕۆحگه‌رایی قووڵه، زیاتر له‌وه‌ی ئه‌زموونێكی جه‌سته‌یی بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستپێكی بهڕۆژووبوونم به ئامانجی دابه‌زاندنی كێشی زیاده‌ی جه‌سته‌م بوو لێ زانیم كه زۆر به‌سووده بۆ گه‌شانه‌وه‌ی هزر و بیركردنه‌وه و ، یارمه‌تیده‌ره بۆ بینینێكی ڕۆشنتر و، ههڵهێنجانیی بیرۆكه‌ی نوێ و، چڕكردنه‌وه‌ی هه‌ست و، بهڕۆژووبوونم چه‌ند ڕۆژێكی نه‌خایاند و هه‌ستم كرد کە به ئه‌زموونێكی باڵای ڕۆحی تێپه‌ڕده‌بم، بۆیه به‌ڕۆژبوون له‌پاڵ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستیی و حه‌سانه‌وه‌ی ده‌روونیی تێدایه، هه‌مدیس ته‌ندروستیی جه‌سته‌ییش، كه پسپۆڕان دووپاتییان له ڕاستیی و ڕاده‌كه‌ی كردۆته‌وه، ئه‌وه به‌بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی، كه به‌ڕۆژووبوونی ڕاستگۆیانه قازانجی ئابووری گرنگ بۆ كه‌سی ڕۆژووان و خێزانه‌كه‌ی و میلله‌ته‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات .
بۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌ی سه‌ره‌وه، ده‌توانین به باوه‌ڕێكی بههێزهوهبڵێین، كه تێكست و تێڕوانینه‌كانی قورئان و فه‌رمووده به ته‌نها له بازنه‌ی ئایینی‌دا قه‌تیس نابن، به‌ڵكو له‌و مه‌سافه‌یه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بن و له گه‌ڵ توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كاندا له سنوورێكی هاوبه‌شدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌و، ئییدی تێگه‌یشتنێكی به‌رفراوانتر بۆ چه‌مكی ئایین و ئاییناسی مه‌یسه‌ر ده‌بێت، كه له ئاكامدا خولیای خواناسیی و گوێڕایه‌ڵیكردنی په‌روه‌ردگار لای مرۆڤه‌كان تۆختر و توكمهتر ده‌كات.

ئەو بابەتە لە نووسینی بەڕێوبەری ماڵپەڕی قەڵەم پرێس، کە لە ژمارە (73) ی گۆڤاری (پەیامی زانایان) لە مانگی تەمموزی ساڵی (2011) بڵاوکراوەتەوە.
إرسال تعليق