کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی دیکە جیاوازە، کە لە هەندێك ناوچە ماوەکە زۆرە و لە هەندێك ناوچەش کورتە، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی هەڵکەوتەی جوگرافیایی وڵاتان شتێکی ئاساییە و کاریگەری نییە لەسەر ئەسڵی پەرستشەکە.
بۆ نموونە لە وڵاتی سوید ماوەی بەڕۆژووبوون دەگاتە (20) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، نێوانی پارشێو و بەربانگیش لەوێ یەك کاتژمێرە، بەڵام کەشوهەوا ساردەکەی تا ڕادەیەك یارمەتیدەرە و ماندووبوونی ڕۆژووەوانان سووکتر دەکا.
لە دانیمارکیش ڕێژەکە بەرزترە، چونکە کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لەوێ دەگاتە (21,5) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بەمەش درێژترین ماوەی بەڕۆژووبوون لەسەر ئاستی جیهان لە دانیمارکە.
هەروەها کاتژمێرەکانی بەڕۆژووبوون لە وڵاتی ئەرجەنتین دەگاتە (9,30) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، بەو مانایەی کە کورترین ماوەی بەڕۆژووبوون لەسەر ئاستی جیهان لە ئەرجەنتینە.
شایەنی باسە ماوەی بەڕۆژووبوون لە وڵاتی سعودیە و وڵاتانی کەنداو دەگاتە (16) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، لە کاتێکدا ئەو ماوەیە لە وڵاتانی باکوری ئەفریقیا (جەزائیر، لیبیا، تونس) بۆ (10) کاتژمێر لە ڕۆژێکدا کەمدەبێتەوە، لە هەرێمی کوردستان و عێڕاق و میسر و ئەردەن و یەمەنیش ماوەی بەڕۆژووبوون لە نێوان (14) بۆ (15) کاتژمێردایە لە ڕۆژێکدا.

إرسال تعليق