هه‌موو شتێك نیشانه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، كه به هۆیه‌وه له شته‌كانی دیكه جیا ده‌كرێته‌وه، به هه‌مان شێوه‌ش مانگی ڕه‌مه‌زان نیشانه‌یه‌كی مه‌زن و باڵای هه‌یه، ئه‌ویش قورئانی پیرۆزه، کە كاتێك په‌روه‌ردگار باسی ئه‌و په‌یوه‌ستییه پته‌و و پڕ نهێنییه ده‌كات له قورئانی پیرۆز و له نیشاندانی پایه و گه‌وره‌یی ئه‌م مانگه ده‌فه‌رمووێت: مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌و مانگه‌یه، كه قورئانی پیرۆزی تێدا دابه‌زیووه‌ته سه‌ر زه‌مین، مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی هیدایه‌ت و ڕووناكییه.
سه‌باره‌ت به دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ سه‌ر زه‌مین، زانایان دابه‌شبوونه‌ته سه‌ر دوو ئاراسته‌ی جیا، كه بۆچوونی هه‌ر یه‌كێكیان له لێكدانه‌وه‌ی مه‌به‌ست و چۆنێتی له دابه‌زینه‌كه له‌وه‌كه‌ی دیكه جیاوازه، ئاراسته‌ی یه‌كه‌میان ده‌ڵێت: قورئانی پیرۆز به ته‌واوه‌تی له (لوح المحفوظ) دابه‌زیووه‌ته (بیت العزة) له ئاسمانی دونیا، ئه‌م ڕووداوی دابه‌زینه‌ش له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بووه، ئه‌و بۆچوون و ئاراسته‌یه‌ش به پێی لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردنی پێشه‌وا (ابن عباس) ه، ئاراسته‌ی دووه‌ميش (كه پێده‌چێت له‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌هێزتر بێت) ده‌ڵێت: مه‌به‌ست له دابه‌زینی قورئان له مانگی ڕه‌مه‌زان، سه‌ره‌تای دابه‌زینی قورئانی پیرۆزه بۆ سه‌ر پێغه‌مبه‌رمان (د خ)، كه ئه‌م ڕووداوه‌ش له مانگی ڕه‌مه‌زاندا بووه، ئه‌وجا هه‌ر كامێك له‌م دوو ئاراسته‌یه هه‌ڵببژێردرێن، ئه‌وا گه‌وره‌یی و فه‌زڵی مانگی ڕه‌مه‌زانی تیادا ده‌دره‌وشێته‌وه.
هه‌روه‌ها له ئاسارهكاندا هاتووه، كه ئینجیل و ته‌وراتیش هاوشانی قورئانی پیرۆز له مانگی ڕه‌مه‌زاندا دابه‌زیوون بۆ سه‌رزه‌مین، پاشان خودای گه‌وره له سیاقی ئایه‌ته‌كه‌دا جارێكی تر ووشه‌ی (هدی) به‌كار ده‌هێنێت و ده‌فه‌رمووێت: " و بیّنات من الهدی و الفرقان "، كه جێگەی خۆیه‌تی هه‌ر یه‌كێك له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و ووشه‌یه پرسیار بكات و به دوای ده‌سكه‌وتنی زانیارییدا بگه‌ڕێت، له وه‌ڵامدا په‌نا به‌خوا ده‌ڵێین: (هدی) ی یه‌كه‌م له سه‌ر مانا گشتییه‌كه‌یه‌تی، كه هه‌موو كه‌سێك ده‌یزانێت و دژی گومڕاییه، (هدی) ی دووه‌م له‌و شته نادیارانه‌ی قورئانه، كه وه‌ك نهێنییه‌كی قورئانی پیرۆز ماوه‌ته‌وه و به ته‌نها په‌روه‌ردگاری مه‌زن له مه‌به‌سته ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئاگاداره، زانایانیش به لێكدانه‌وه و هه‌ڵهێنجان، ده‌توانن واتا و مه‌به‌سته‌كه‌ی بدۆزنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك باسمانكرد، تەنها به لێكدانه‌وه و هه‌ڵهێنجان.
خۆشه‌ویستانی سایتی قه‌ڵه‌م پرێس، ئه‌وه‌ی ئاماژه‌مان پێدا له‌م گۆشه‌یه‌دا، مشتێكه له خه‌روارێك له باره‌ی فه‌زڵ و گه‌وره‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، كه بێگومان ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ئاوێزانبوونییهتی به پیرۆزیی و پایه‌ی باڵای قورئانی پیرۆز.

إرسال تعليق