Ads (728x90)

بە ڕەسمی: جەزیرەی وەرزشی مافی پەخشکردنی خولی ئینگلیزی بەدەستهێنا
لە هەواڵێکی تەلەفزیۆنی جەزیرەی وەرزشییدا، کە درەنگانێکی دوێنێ شەو بڵاوکرایەوە، ئەوەیان ڕاگەیاند، کە تۆڕی کەناڵەکانی جەزیرەی وەرزشی بە شێوەیەکی ڕەسمی مافی پەخشکردنی خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ) ی تاوەکو ساڵی (2016) بەدەستهێناوە.

لە هەواڵەکەدا هاتبوو، کە جەزیرەی وەرزشی سەرکەوتوو بوو لە پێشبڕکێی بەدەستهێنانی مافی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ) بە شێوەی تایبەت بۆ سێ وەرزی داهاتوو.

تۆڕی کەناڵەکانی جەزیرەی وەرزشی کە نزیکەی (15) کەناڵ دەبێت، مافی پەخشکردن و گواستنەوەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیسپانی و خولی ئیتاڵی هەیە، بێجگە لە مافی پەخشکردن و گواستنەوەی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئەوروپا و جامی کیشوەرەکان و دەیان چالاکی وەرزشی جیهانی دیکەی هەیە، بە مسۆگەرکردنی پەخشکردن و گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ)، تاموچێژی ئەو کەناڵە خۆشتر دەبێت.

شایەنی باسە  تۆڕی کەناڵەکانی جەزیرەی وەرزشی لەپاڵ هەردوو کەناڵی (HD1) و (HD2)، بەمزووانە پەخشی کەناڵی (HD5,HD4,HD3) تایبەت بە ڕووماڵکردنی خولی ئینگلیزی (پرێمەرلیگ) دەکاتەوە، ئەمەش ئیزافەیەکی نوێیە و بینەران سوودی زۆری لێدەبینن.

إرسال تعليق