Ads (728x90)

ئیارامێندی، تازە ئەستێرەی مەدریدییەکان ناسێنرا
ئەمڕۆ شەممە، یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی هەڵسا بە پێشکەشکردنی ئەستێرە تازەکەی (ئاسیر ئیارامێندی) بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاندەرێکی زۆری یانەی شاهانە کە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئامادە بوون.

یانەی شاهانە سەرکەوتوو بوو لە یەکلاییکردنەوەی گرێبەستی (ئاسیر ئیارامێندی)، پاش ئەوەی هەڵسا بە جێبەجێکردنی مەرجی سزایی بۆندی یاریزانەکە لەگەڵ یانەی ڕیال سۆسیداد، کە ئەویش بڕی پارەی خەمڵێنراو بوو لە هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەوە و حیسابی باجەکان، کە تێکڕای بە (39) ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ڕیال مەدرید کەوت.

دەربارەی تەجروبە تازەکەی، (ئاسیر ئیارامێندی) وتی: دەرفەتی ژیانم، لەسەر سینییەکی زێڕین بۆ هات، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، کە ڕیال مەدرید دەرفەتی تەمەنمی خستە بەردەمم، هیچ بژاردەیەك لە بەردەممدا نەبوو بێجگە لە ڕازیبوون نەبێت، بە ڕاستی من چوومە یانەیەك کە خاوەن هەوادارێکی ئێکجار گەورەیە لە سەرانسەری جیهان، لە ڕاستییدا ڕیال مەدرید تیپێکە، کە خاوەنی هەموو شتێکە.

شایەنی باسە (ئاسیر ئیارمێندی) درێسی ژمارە (24) ی پێدرا.

إرسال تعليق