Ads (728x90)

کیوی چارەسەرە بۆ فشاری خوێن
توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ، کە لەلایەن ژمارەیەك پزیشك لە کۆمەڵەی دڵی ئەمریکییەوە ئەنجامدراوە، ئەوەی ئاشکراکردووە، کە خواردنی (3) کیوی بە شێوەی ڕۆژانە، پێدەچێت یارمەتیدەر بێت بە شێوەیەکی کارا بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

توێژینەوەکە، کە ماوەی حەوت هەفتەی خایاندووە، لەسەر (118) کەس ئەنجامدراوە، کە ئاستی ناوەندی تەمەنییان لە (55) ساڵییدا بووە و بە دەست فشاری خوێن ناڵاندوویانە.

توێژەران دووپات لەوە دەکەنەوە، کە کۆمەڵەی یەکەم لەو (118) کەسە، (3) دانە لە میوەی کیویان بە شێوەی ڕۆژانە لە سیستەمی خۆراکی بۆ دانراوە، لە کاتێکدا کۆمەڵەی دووەم لەو (118) کەسە، (1) دانە لە میوەی سێویان بە شێوەی ڕۆژانە لە سیستەمی خۆراکی بۆ دانراوە، دوای هەشت هەفتە، ئەو توێژەرانە بۆیان دەرکەوتووە، کە فشاری خوێن لەلای کەسانی کۆمەڵەی یەکەم، کە میوەی کیویان پێدراوە، کەمتر بووە، بە بەراورد لەگەڵ کۆمەڵەی دووەم، کە میوەی سێویان پێدراوە.

توێژەران هۆکاری بەهێزی میوەی کیوی لە چارەسەرییەکەدا بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە، کە میوەی کیوی مادەی (لۆتین) لەخۆدەگرێت، ئەو مادەیەش بەوە ناسراوە کە دژە ئۆکسیدە.

إرسال تعليق