به هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، موسڵمانان به په‌رۆشییه‌كی پتره‌وه، به پیر قورئانی پیرۆزه‌وه ده‌چن و، تامه‌زرۆیی ژوانگرتنێكی گه‌رموگوڕ ده‌یانباته‌وه بۆ هۆگربوون و شه‌یدابوون به نیعمه‌تی خوێندنه‌وه‌ی قورئان. جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كمان بتوانین له‌و مانگه‌دا لانیكه‌م به خه‌تمێكی قورئان دڵ و ده‌روون و مێشكمان زاخاو بده‌ین، با ڕه‌چاوی ئه‌و چۆنیه‌تییه گرنگه بكه‌ین و له خه‌تمكردنی قورئانی پیرۆز ڕه‌چاوی بكه‌ین:
بۆ خه‌تمكردنی یه‌ك جاری قورئانی پیرۆز، له دوای هه‌ر نوێژێكی فه‌رز، دوو لاپه‌ڕه له قورئانی پیرۆز بخوێنه، كه له كۆی ڕۆژێكدا ده‌كاته خوێندنه‌وه‌ی ( 20 ) بیست لاپه‌ڕه له قورئان، ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌كسانه به خوێندنه‌وه‌ی یه‌ك جوزئی قورئانی پیرۆز له ڕۆژێكدا، به‌م شێوه‌یه‌ش ( 30 ) جوزئی قورئانی پیرۆز له‌و مانگه‌دا ده‌خوێنیته‌وه، كه ده‌كاته خه‌تمێكی قورئانی پیرۆز له‌و مانگه پیرۆزه‌دا، ئه‌گه‌ریش به هۆی سه‌رقاڵی و كارێكه‌وه ناته‌واوی كه‌وته ڕێژه‌ی دیاریكراو له خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان ، ئه‌وا ده‌توانی له پاش نوێژی ته‌راویح قه‌ربووی ئه‌و ناته‌واوییه بكه‌یه‌وه و ڕێژه‌كه ڕاست بكه‌یه‌وه.
بۆ خه‌تمكردنی دوو جار ی قورئانی پیرۆز له پێش هه‌ر نوێژیكی فه‌رز دوو لاپه‌ڕه و له دوای هه‌ر نوێژێكی فه‌رز دوو لاپه‌ڕه له قورئانی پیرۆز بخوێنه‌وە، كه له كۆی ڕۆژێكدا ده‌كاته خوێندنه‌وه‌ی ( 40 ) چل لاپه‌ڕه له قورئانی پیرۆز، ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌كسانه به خوێندنه‌وه‌ی دوو جوزئی قورئانی پیرۆز له ڕۆژێكدا، به‌م شێوه‌یه‌ش ( 60 ) جوزئی قورئانی پیرۆز له‌و مانگه‌دا ده‌خوێنیته‌وه، كه ده‌كاته دوو خه‌تمی قورئانی پیرۆز له‌و مانگه پیرۆزه‌دا، ئه‌گه‌ریش به هۆی سه‌رقاڵی و كارێكه‌وه ناته‌واوی كه‌وته ڕێژه‌ی دیاریكراو له خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان، ئه‌وا ده‌توانی له پاش نوێژی ته‌راویح قه‌ربووی ئه‌و ناته‌واوییه بكه‌یه‌وه و ڕێژه‌كه ڕاست بكه‌یه‌وه.
بۆ خه‌تمكردنی سێ جاری قورئانی پیرۆز له‌و مانگه‌دا، مانگی ڕه‌مه‌زان بكه سێ به‌ش: ده‌یه‌ی یه‌كه‌م، ده‌یه‌ی دووه‌م، ده‌یه‌ی سێیه‌م، به واتای ئەوەی، کە له هه‌ر ده‌یه‌یه‌كدا، خه‌تمێك بکە به‌مشێوه‌یه:
له پێش هه‌ر نوێژیكی فه‌رز سێ لاپه‌ڕه و له دوای هه‌ر نوێژێكی فه‌رز سێ لاپه‌ڕه له قورئانی پیرۆز بخوێنه‌وە، كه له كۆی ڕۆژێكدا ده‌كاته خوێندنه‌وه‌ی ( 30 ) سی لاپه‌ڕه له قورئان، ئه‌م ژماره‌یه‌ش یه‌كسانه به خوێندنه‌وه‌ی سێ جوزئی قورئانی پیرۆز له ڕۆژێكدا، به‌م شێوه‌یه‌ش ( 30 ) جوزئی قورئانی پیرۆز له‌و ده‌یه‌یه ده‌خوێنیته‌وه، كه ده‌كاته خه‌تمێكی قورئانی پیرۆز له ده‌یه‌یه‌كی ئه‌و مانگه پیرۆزه و، سێ خه‌تمی قورئانی پیرۆز له ته‌واوی ئه‌و مانگه پیرۆزه‌دا، ئه‌گه‌ریش به هۆی سه‌رقاڵی و كارێكه‌وه ناته‌واوی كه‌وته ڕێژه‌ی دیاریكراو له خوێندنه‌وه‌ی قوڕئان، ئه‌وا ده‌توانی له پاش نوێژی ته‌راویح قه‌ربووی ئه‌و ناته‌واوییه بكه‌یه‌وه و ڕێژه‌كه ڕاست بكه‌یه‌وه.
بۆ خوێندنه‌وه‌و خه‌تمی زیاتری قورئانی پیرۆز، ده‌توانی ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌یته پێوه‌ر و له سه‌ر ئه‌م بنچینه‌یه هه‌نگاو بنێی، هه‌روه‌ها ده‌توانی له مانگه‌كانی دیكه‌شدا ئه‌و پێودانگه گرنگه په‌یڕه‌و بكه‌ی بۆ خه‌تمی قورئانی پیرۆز.
لەگەڵ هیوای سەرکەوتنی ئێوە لە خەتمکردنی زۆرترین جاری قوڕئانی پیرۆز. سایتی قەڵەم پرێس

إرسال تعليق