Ads (728x90)

شەهیدبوونی دەیان موسڵمان لەناو مزگەوت لەسەر دەستی پۆلیسی چینی
لە پەلامارێکی دڕاندانەی پۆلیسی چینی بۆ سەر مزگەوتێك لە هەرێمی (شینگیانگ) ی زۆرینە موسڵمان، (35) موسڵمان شەهید کران.

لەگەڵ بەردەوامبوونی دەستەڵاتدارانی چینی لە ڕێگریکردن لە میدیا بێلایەنەکان لە ڕووماڵکردنی ڕووداوەکان، بەرپرسانی چین موسڵمانەکانی بە (کاری ئاژاوەگێڕی) تۆمەتبارکرد و، ئەوەشی گوت، کە موسڵمانەکان پەلاماری بنکەیەکی پۆلیسیان داوە.

شایەنی باسە هەرێمی (شینگیانگ) ی زۆرینە موسڵمان لە چین، بە دەست ستەمی دەستگا و یاساکانی چینییەوە دەناڵێنێت کە لە دژیان پەیڕەو دەکرێت، نەخاسمە کە بێبەشکراون لە هەموو ماف و ئیمتیازاتێکی وڵاتەکەیان، کە تێیدا ژیاون و پێگەیشتوون!!.

إرسال تعليق