Ads (728x90)

موعجیزەی لەدایکبوونی دۆلفین
دۆلفین لەو گیانەوەرانەیە، کە خۆشەویستی گەورە و گچکەکانە، چونکە جەماوەرێکی زۆری هەیە و بەوە ناسراوە، کە دۆستی مرۆڤە.

دۆلفین لە گیانەوەرە ئاویی و شیردەرەکانە، کە لە دەریا و ئۆقیانووسەکان دەژیێت و، حەز بە ئاوی کەنارەکان دەکات، شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، کە بە دەگمەن وایە دۆلفین لەو کەنار ئاوانە نزیکبێتەوە، کە ئاوەکەیان کەمە.

درێژی دۆلفین دەگاتە (2,6) مەتر، کێشەکەشی دەگاتە (140)کیلۆگرام، بە زۆریش وایە کە نێرینەکەی کەمێك لە مێیینەکەی گەورەترە.

ڕەگەزی دۆلفین دابەشی سەر چەند ڕەگەزێکی لاوەکی دەبێت، کە لە دەریا و ئۆقیانووسە جیاوازەکاندا هەن و، ڕەنگ و کێشیشی بە گوێرەی ژینگە و پێگەی جوگرافی دەگوڕێت، خۆراکەکەشی بە پلەی یەکەم ماسییە.

لەو بابەتەماندا، موعجیزەیەکی خودایی گەورە دەبینین، کە ئەویش لەدایکبوونی دۆلفینە لە یەکێك لە مەلەوانگەکان، کە مرۆڤ بە بینینی، تەنها دەتوانێت بڵێت: سبحان الله..


موعجیزەی لەدایکبوونی دۆلفین
موعجیزەی لەدایکبوونی دۆلفین



إرسال تعليق