وا ڕاهاتووین، له بۆنه‌كاندا بایه‌خ به ڕواڵه‌تی خۆمان بده‌ین و بۆنی خۆش زۆر به‌كاربێنین، به‌ڵام له كامه بۆنه‌دا؟، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، ئاهه‌نگی یه‌كترناسین، ئاهه‌نگه نیشتیمانی و نهتهوەییهكان، تاد...؟!، بەڵام به داخه‌وه، له یه‌ك بۆنه‌دا، كه زۆر گرینگ و گه‌وره‌یه، بایه‌خ به خۆمان ناده‌ین و بۆنی خۆش به‌كارناهێنین، ئه‌ویش سه‌ردانیكردنی مزگه‌وته!.
ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم، به تایبه‌ت له‌و مانگه پیرۆزه‌دا (مانگی ڕه‌مه‌زان) و، له كاتی گردبوونه‌وه‌ی موسڵمانان له مزگه‌وت، به تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی به كۆمه‌ڵ، ئه‌وه‌شی گوێبیستی ده‌بم له هاوپیشه‌كانم له په‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌وه، وایلێكردم ئه‌و چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مه بنووسم.
هه‌ندێك نوێژخوێن به پۆشاكی نووستن بۆ نوێژکردن دێنە مزگەوت!، ئه‌و پۆشاكانه شایه‌ن به‌و بۆنه و به‌و شوێنه نین، كێشه‌كه‌ش له‌وه‌دایه، هه‌ندێك له‌و پۆشاكانه بۆنێكی زۆر ناخۆشیان لێدێت، چونكه كاتێك مرۆڤ به‌و پۆشاكانهوه ده‌خه‌وێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك خۆی داده‌پۆشێت، ئاساییه ئاره‌قه بكات (به تایبه‌ت به‌و گه‌رمای هاوینه)، هه‌روه‌كو ئاساییه ئه‌و پۆشاكانهش بۆنی ئاره‌قه‌كه بگرن.
به‌داخه‌وه ده‌یڵێم، كه زۆرجار به‌و هۆیه‌وه خۆم دوورگرتووه له وه‌ستان له‌لای هه‌ندێك له نوێژخوێنانی مزگه‌وت، به تایبه‌ت كه هه‌ندێكیان له ئێمه‌ی گه‌نج گه‌وره‌ترن و ئه‌گه‌ر ئه‌و باسه‌یان له گه‌ڵ بكه‌ینه‌وه، ئه‌وا بێگومان ده‌یكه‌نه هات و هاوار و خه‌ڵكمان لێ هانده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها به نیسبه‌ت بۆنی ده‌م، هه‌ندێك نوێژخوێنی به‌ڕێز به ده‌ست ئه‌و حاڵه‌ته ده‌ناڵێنن، ئه‌مه هه‌رگیز عه‌یب نییه، عه‌یب ئه‌وه‌یه تۆ بایه‌خ به خۆت نه‌ده‌یت و له پێش ئه‌نجامدانی نوێژ ئاو له ده‌مت وهرنهكهی، به‌ڵكو له‌وه‌ش سه‌یرتر ئەوەیە باوهشكێك بتگرێت و ده‌ست نه‌خه‌یته سه‌ر ده‌مت، ئیدی نوێژخوێنانی تر ئازاربكێشن، ته‌نانه‌ت خوازیاری ئه‌وه‌بن پێشنوێژ زوو نوێژه‌كه‌ی ته‌واو بكات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌ست بۆنی ناخۆشی تۆ ڕزگاریان بێت!.
برایان و خوشکان، نوێژخوێنه به‌ڕێزه‌كان، نرخی شووشه‌یه‌ك گوڵاو چه‌ند هه‌زار دینارێكه، ئه‌و شووشه گوڵاوه وا ده‌كات بۆنێكی خۆش له تۆوه به نوێژخوێنانی تر بگات، هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌و نوێژخوێنه‌ی ته‌نیشتت، كه به خشوعه‌وه نوێژه‌كه‌ی ئه‌دا بكات، له‌وانه‌شه ئه‌و شووشه گوڵاوه ببێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی بچیته به‌هه‌شت.

إرسال تعليق